نوێترین زانیاری لەسەر ئۆپراسیۆنەکەی تورکیا بۆسەر ڕؤژهەڵاتی فڕات لە سوریا

ڕێژنە میدیا

 هێرشی ئاسمانی سوپای تورکیا بۆ سەر شاری رەئس العین لە حەسەکە دەستیپێکرد.
کەمێک بەرلەئێستا رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانی وڵاتەکەی بۆ رۆژهەڵاتی فورات و باکوری رۆژهەڵاتی سوریا دەستیانپێکرد.

لەیەکەم هەنگاویشدا، ناوەندی سەربازی سەرێکانی بۆردومان کرا. 

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیا، ئۆپەراسیۆنەکە لەلایە ئەردۆغانەوە بەئۆپەراسیۆنی ” بەهاری ئاشتی ” ناوبراوە و ئیدارەی رۆژهەڵاتی باکوری سوریا دەکاتە ئامانج.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئۆپەراسیۆنەکە بەهاوکاری سوپای نیشتیمانی سوریا دەبێت و کۆنترۆڵکردنی ناوچە کوردییەکان دەکاتە ئامانج. 

بەرپرسانی تورکیا بانگەشەی ئەوەدەکەن کە ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا و دورخستنەوەی مەترسی تیرۆرە لەسەر سنورەکانی.

بەڵام, حکومەتی سوریا ئیدانەی ئەو هێرشەی کردوە و بەپێشێلکاری یاسا نێودەوڵەتییەکانی لەقەڵەمداوە، هێزەکانی سوریای دیموکراتیش بەشێک بون لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و ئەو بیانوەی تورکیا ” بێ بنەما ” وەسفدەکەن.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

ئەو منداڵەی بە چەکی قەدەخەکراو لە رۆژئاوا برینداربووە لە هەولێر چارەسەردەکرێت

ڕێژنە میدیا  یەکێک لەو بریندارانەی لە نەخۆشخانەی رەحمە لە قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانە و گوماندەکرێت بە ...