کامیان تەندرووسترە تەختە یان پلاستیک بۆ لەتکردنی سەوزە لەسەری

ڕێژنە میدیا

توێژینەوەیەک روونیکردۆتەوە کەتەختە باشتر و پاکترە بۆ بەکارھێنانی بۆ لەتکردنی سەووزە و میوە وەک لەپلاستیک کەرێژەیەکی کەمتری بەکتریای پێوەیە. توێژینەوەکەی زانکۆی ویسکۆنسنی ئەمریکی رایگەیاندوەە کەبەکتریاکە بەخێراتر زیاد دەکات لەسەر رووکارە پلاستیکیەکان دووپاتیشیکردەوە کەبەکتریا ناتوانێ لەسەر روکارە تەختە و دارەکان گەشە بکات ئەگەر شەو تا بەیانی جێ بھێڵرێت. رونیشیکردەوە کەئەو جۆرە تەختانەی کەرووشاوی و تڵیشیان تێدایە بەکتریای زیاتریان تێدایە و کۆدەبێتەوە و زۆر دەبێ لەو کونیلە و درزانەدا بۆیە دەبێ ئەو جۆرانە لەناوبەریت. توێژینەوەکە رێنمایی دەدات بەپێویستی شتنی تەختەی لەتکردنی میوە و سەوزە جا پلاستیکی بێت یان تەختە بەئاوی گەرم و سابون و باش وشککردنەوەی بەخاولی بۆ پاراستنی لەتوشبون بەنەخۆشی 

 

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

هۆکارەکانی دروستبونی چەوری جگەر ئەمانەن …

ڕێژنە میدیا  چەوری جگەر ئەو کاتە زیاد دەبێت کە جەستە رێژەیەکی زۆر لە چەوری بەرهەم دەهێنیت، ...