سودە سەرسوڕ هێنەرەکانی دارچینی سەرسامت دەکات !

ڕێژنە میدیا

 

1-دارچینی و شەکرە دارچینی چەند پێکهاتەیەکی تیدایە ئاستی شەکرە هاوسەنگ دەکات و ئەنسۆلین چالاک دەکات ، ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە هاوسەنگ کردنی ئاستی شەکرە . ڕۆژانە یەک گرام دارچین دەبێتە هۆی هاوسەنگ کردنی ئاستی شەکر لە وکەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە .

2-دارچینی و زەهایمەر دارچینی چەند پێکهاتەیەکی تێدایە کە ڕێگرە لە ئاڵۆسکانی دەمارەکان و لە نەخۆشی زەهایمەر دەمانپارێزێت .

3-کەمکردنەوەی کێش دارچین کۆنتڕۆڵی توانای خواردن دەکات ، ئارەزووی خواردنیش کەم دەکاتەوە . بۆ ئەوکەسانەی ئارەزوو بە خواردنی شیرینی دەکەن ، دەتوانن دارچین لەگەڵ ئاوی گەرم بخۆن بۆ ئارامکردنەوەی برسیەتی و کەمکردنەوەی کێش.

4-دژە بەکتریایە تایبەتمەندی دژە بەکتریای هەیە و کۆئەندامی بەرگری چالاکدەکاتەوە و لە پەتاو هەڵامەت دەمانپارێزێت .

5-دارچینی و ڕیخۆڵەکوێرە مادەی “فلۆرا”ی ناو ڕیخۆڵە کوێرە دەگۆڕێت و ئاوسانی سک کەم دەکاتەوە.

6-دارچینی و هیلاکی دارچین توانای چالاکردنەوەی لەش و بەرەنگاربونەوەی هیلاکی هەیە ، ئەگەر ڕۆژانە 4-3 کوپ بخۆنەوە لەش چالاک دەبێتەوە . 7-دارچینی و قژ ڕوتانەوەی قژ کەم دەکاتەوە و ڕەگی قژ بەهێز دەکات..

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

هۆکارەکانی دروستبونی چەوری جگەر ئەمانەن …

ڕێژنە میدیا  چەوری جگەر ئەو کاتە زیاد دەبێت کە جەستە رێژەیەکی زۆر لە چەوری بەرهەم دەهێنیت، ...