بەخێزانەکەم وت سەفەر ئەکەم ، بەڵام لەگەڵ کەپلە تازەکەم چومە شوقەکەم و دواترئاشکرابووم

ڕێژنە میدیا

کاروخ ناوی ئەو گەنجەیە کە بەهۆی دوورکەوتنەوەی لە خوێندن لە تەمەنێکی منداڵییەوە دەست دەکات بەکارکردن و چەند ساڵێکە بە پیشەی فیتەرییەوە (چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل) سەرقاڵە و هەر لە تەمەنی ٢٠ ساڵی بڕیاردەدات ژن بهێنێت و ئێستا کاروخ خاوەنی سێ  منداڵە .

چیرۆکی کاروخ لەو کاتەوە دەست پێدەکات کە دەست لەگەڵ کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ تێکەلڵ ئەکات و پەیوەندی لەگەڵ دروست دەکات لەکاتێکدا خۆی ژنی هەیە ، کاروخ وەک خۆی دەڵێت بەهۆی پیشەکەیەوە باری دارایی زۆر باشبوە و هەر ئەوەش بۆتە هۆکاری ئەوەی کە بەهەڵەدا بروات.

کاروخ ماوەیەک لەگەڵ ئەو کچە تەمەن ١٧ ساڵە پەیوەندی دروست دەکات و لەگەڵ ئەو کچە رێکدەکەوێت کە بەناوی سەفەرەوە چەند رۆژێک ناچێتەوە ماڵەوە و لە شوقە بەتاڵەکەیدا دەمێنێتەوە ، کچەکەش رۆژانە سەردانی بکات بۆ ئەوەی پێکەوە رابوێرن.

  کاروخ دەڵێت رۆژێک بە هاوسەرەکەم وت سەفەر ئەکەم بۆ دەرەوەی وڵات و ٥ رۆژم پێ ئەچێت ،  بەڵام ئەو ٥ رۆژە لە شوقەکەی دەمێنێتەوە و سەفەر ناکات ، رۆژانە ئەو کچە دەبینێت کە پەیوەندی لەگەڵدا دروستکردوە و دوای ٥ رۆژەکە دەگەڕیتەوە ماڵەوە گوایە لە سەفەر گەڕاوەتەوە.

کاروخ بەردەوامبو لەگێڕانەوە چیرۆکی ژیانی خۆی و وتی بەهۆی ئەوەی پەیوەندیم لەگەڵ ئەو کچە بەردەوام بوو ، رۆژێک ماڵی باوکی كچەکە پێیان زانی داوایان لێکردم کە ئاستی پەیوەندیەکامان بزانن بەڵام هیچم نەدرکاند و  تەنها وتم هەر پێکەوە بوین و یەکترمان خۆشویستوە،  بەڵام ماڵی باوکی کچەکە هەڕەشەیان لێکردم و کچەکەیان برد بۆ پشکنینی پزیشکی بۆیان دەرکەوت کە  کچەکەیان پەردەی کچێنی لەدەستداوە و بۆیە بەزۆر ماڵی باوکی ،کچەکەیان لێ مارەکردم و ژن و منداڵەکانیشم  بە رووداوەکەیان زانی و داوای جیابونەوەی لێکردم.

کاروخ دەڵێت ژیانم لەوکاتەوە بەتەوای تێک چوو، دەڵێت نەم دەویست ژنی دووەم بێنم ، ژیانم لەگەڵ ژن  و منداڵەکانم زۆر خۆشبوو بەڵام ئەو رووداوە هەموو ژیانمی گۆڕیی و نەمدەزانی چۆن ئەو هەڵەیەم راست بکەمەوە و بگەڕێمەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆم.

کاروخ دەڵێت دوای ئەوەی ئەو کچەم هێنا و ، دوای پێنج مانگ گومانم زۆر هەبوو لێی هەستم دەکرد کە منی خۆشناوێت بەڵکو تەنها بۆ پارە و سامانەکەم منی خەڵەتاندوە بۆیە ماوەیەکی زۆر کە لەماڵەوە ئەرۆشتم بۆکار ،چاودێریی ژنە تازەکەم کرد بۆم دەرکەوت کە لەگەڵ کورێک دەستی تێکەڵ کردوە و هەموو جۆرە پەیوەندییەکی لەگەڵ داهەیە ، سەرەتا هیچم نەوت تا کامێرام دانا و وێنەم گرتن  و دواتر بەڵگەکانم برد بۆ ماڵی باوکی و وتم من لێی جیا ئەبمەوە.   

ماڵی باوکی  و براکانی ژنە تازەکەم هەرەشەی کوشتنیان لێکردم و دواتر رازیبون کە ئەگەر ٢٠ هەزار دۆلار  بدەم  بە ماڵی باوکی ئەوان تەنازول لە حەقی خۆیان ئەکەن و  ئینجا جیاببمەوە.

کاروخ دەڵێت بۆ ئەوەی لەو کێشەیە رزگارم بێت پارەکەم داو لەو ژنە جیابومەوە، بەڵام ئیستا کێشەم ژنی یەکەم و منداڵەکانمە چونکە ژنەکەم دەڵێت ناگەڕێمەوە.
کاروخ دەڵێت هەرچیم لەدەست بێت دەیکەم بۆ ئەوەی ژیانی جارانم بۆ بگەڕێتەوە ، دەڵێت بە ژنەکەم وتوە هەڵەیەکم کردوە دانی پیادەنێم بەڵام لەبەر خاتری منداڵەکانم با بچینەوە لای یەکتر بەڵام تا ئێستا ژنەکەم رازینەبوە و نازانم چرێگەیەک بگرمەبەر.

 

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

‌کوڕێک له‌سه‌ر دزینی گوڵ بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ 7 ساڵ زیندانی كرا ….

ڕێژنە میدیا پۆلیسی شاری كیمیرۆفۆ له‌ باشوری ڕۆژئاوای سیبیریا له‌ ڕوسیا گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵی ...