وەزارەتێکی حکوومەتی هەرێم لەبارەی پچڕاندنی هێڵەکانی ئینتەرنێت وەڵامی بەغدا دەداتەوە

ڕێژنە میدیا

گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشکرای کرد، وەڵامی داواکاریی بەغدایان لەبارەی پچڕاندنی هێڵەکانی ئینتەرنێت داوەتەوە.

ئومێد محه‌مه‌د ساڵح، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان  ڕایگه‌یاند، وه‌زاره‌تى گواستنەوەی عێراق و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى دیکەی عێراق پەیوەندییان پێوە کردوون و داوایان لێکراوە هاوشێوەی شارەکانی دیکەی عێراق، لە هەرێمی کوردستانیش هێڵەکانی ئینتەرنێت ببڕدرێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕابگیرێت.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە وەزارەتەکەیان وەڵامی بەغدای داوەتەوە و پێی گوتوون: ”ئێمه‌ بۆ ئه‌م كاره‌، ته‌نها پابه‌ندین به‌ بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و ده‌بێت له‌وێوه‌ گفتوگۆى ئه‌و بابه‌ته‌ بكرێت و بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت“.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەهۆی ئەو خۆپیشاندانەی ماوەی سێ ڕۆژە لە بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق دەستی پێکردووە، حکوومەتی عێراق هێڵەکانی ئینتەرنێتی لە هەموو شارەکانی عێراق پچڕاندووە، تەنیا لە هەرێمی کوردستان هەموو هێڵەکان بە ئاسایی کار دەکەن

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

بەرهەمی رۆژانەی نەوتی كوردستان نزیك دەبێتەوە لە 500 هەزار بەرمیل نەوت

  ڕێژنە میدیا بەپێی ناوەندی رووپێوی ئابووری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (Mees)، لەمساڵدا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە ...