کچێک له‌ ئاهه‌نگی شه‌كراوخواردنه‌وه‌کەی زاوای به‌جێهێشت ڕایکرد …

ڕێژنە میدیا

كچێك له‌ ئاهه‌نگی شه‌كراوخواردنه‌وه‌ زاوا به‌ ته‌نیا جێ ده‌هێڵێ و بۆ شوێنێكی نادیار ڕا ده‌كات، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و چیرۆكه‌یش كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی له‌ تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و خه‌ڵكی زاوایان خستووه‌ته‌ هه‌ڵوێستێكی ناخۆشه‌وه‌ و گاڵته‌ی پێ ده‌كه‌ن.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ ئه‌و كچ و كوڕه‌ خه‌ڵكی میسڕن، له‌ ئاهه‌نگی شه‌كراوخواردنه‌وه‌، كچه‌ به‌ بیانووێك خۆی ده‌دزێته‌وه‌ و ئاهه‌نگه‌ جێ ده‌هێڵێت و به‌ره‌و شوێنێكی نه‌زانراو ڕا ده‌كات، زاوایش له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ هه‌ر چاوه‌ڕوانی هاتنه‌وه‌ی ده‌سگیرانه‌كه‌یه‌تی و زۆر ناڕه‌حه‌ت ده‌بێ، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر ده‌رناكه‌وێته‌وه‌، دواجار سۆراغی ده‌كه‌ن و هه‌موو شوێنێكی هۆڵه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێن و ده‌گه‌نه‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه‌ كچه‌كه‌ هه‌ڵاتووه‌ و شوێنه‌كه‌ی جێهێشتووه‌.

به‌شێك له‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، كچه‌كه‌ پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كوڕێكی تر هه‌بووه‌ و له‌و كوڕه‌ی تر دووگیان بووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی شوو به‌ موسته‌فا نه‌كات، له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ هه‌ڵاتووه‌، تا دواجار هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بكات.

خه‌ڵكی له‌ تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی هاوسۆزی بۆ زاوا ده‌رده‌بڕن و دووپات له‌وه‌یش ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ كچه‌كه‌ بیانووێكی گرنگی هه‌بووه‌ و ئاماده‌ نه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سێك هاوسه‌رگیری بكات، كه‌ خۆشی ناوێت، داوایش ده‌كه‌ن كه‌ ڕێز له‌ خواستی كچ و كوڕان بگیرێ له‌ كاتی هاوسه‌رگیریكردن و زۆریان لێ نه‌كرێ و ئه‌و دیارده‌یه‌ بنه‌بڕ بكرێت.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

‌کوڕێک له‌سه‌ر دزینی گوڵ بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ 7 ساڵ زیندانی كرا ….

ڕێژنە میدیا پۆلیسی شاری كیمیرۆفۆ له‌ باشوری ڕۆژئاوای سیبیریا له‌ ڕوسیا گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵی ...