پێنج نەخۆشی کە بە پیاز چارەسەر دەبن ئەمانەن

ڕێژنە میدیا

زۆرێک لە کەسەکان تا شوێنیکیان ئازارى دەبێت یان نەخۆش دەکەون بە خێرایی روو دەکەنە چارەسەرە کیمیاویەکان، لەکاتێکدا بە ئاسانترین شێوە و بە سوودوەرگرتن بە پیاز کۆمەڵێک گرفتی تەندروستى چارەسەر دەکرێن و رێگرى لە هەندێکى دیکەش دەکات بەمەش هەم تەندروستى و هەمیش کات و تێچوونیشت بۆ دەگەڕێتەوە.

 

ئازارى سک:

خۆراکى چەور زۆرجار دەبێتە هۆکارى سک ئیشە و ئازارى گەدە. بۆ چارەسەرکردنى ئەم جۆرە ئازارە پیازێک بکەن بە دوو کەرتەوە و پاشان لەناو ئاودا بیکوڵێنن و دواتریش هەر یەک کاتژمێر جارێک کەوچکێک یان دوو کەوچکى لێبخۆنەوە و ئینجا ئەفسوونى پیاز هەست پێبکەن.

 

کێشەکانى کۆئەندامى هەناسە:

ئەگەر کێشەى هەناسە و تەنگە نەفەسیتان هەیە ئەوا پیازێک بهێنن و بە جوانى وردى بکەن و دواتر لەگەڵ رۆنى زەیتوندا تێکەڵى بکەن و بیدەن لە سینەتان ئەوا بەخێرایی کاریگەریەکەى هەست پێدەکەن.

 

کۆکە و قۆڕگ ئێشە:

هەندێک جار قورگ ئێشان و کۆکە هەراسانتان دەکات بۆ ئەم مەبەستە پیازێک بکەن بە دوو کەرتەوە و هەندێک شەکر بکەنە سەر هەر کەرتێک و پاشان لەسەرى بوەستن با شەکرەکە هەڵمژێت، دواى ئەم پرۆسەیە بیخۆن بۆ ئەوەى ئەم گرفتەت چارەسەر ببێت.

 

برین:

پیاز لەبەر ئەوەى بڕیکى زۆر دژە ئۆکسانى تێدایە و رێگرى لە خوێنبەربوون دەگرێت بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانیت پیازێکى شیرین بکەیت بە دوو کەرتەوە و چارەسەرى خوێنبەربوونى پێبکرێت. پیازى تووند برینەکەت دەکزێنێتەوە دەبێت ئاگادار بیت.

 

رشانەوە دڵ تێکچوون:

هەندێک ئاوى پیاز لەگەڵ بڕێک ئاوى نەعنا ئامادە بکەن، لە سەرەتادا کەوچکێک ئاوى پیازەکە بخۆنەوە و دواتریش لە پاش  ١٠ خوولەک کەوچکێک لە ئاوى نەعناکە بخۆنەوە، بەم شێوەیە دڵ تێکچوونەکەتان چارەسەر دەبێت.

 

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

هۆکارەکانی دروستبونی چەوری جگەر ئەمانەن …

ڕێژنە میدیا  چەوری جگەر ئەو کاتە زیاد دەبێت کە جەستە رێژەیەکی زۆر لە چەوری بەرهەم دەهێنیت، ...