پۆلیسی دهۆک : گەنجێک لە یەك كاتدا پەیوەندی بە 12 كچەوە هەبووە دەستگیر دەكرێت

ڕێژنە میدیا

كەسێك بەتۆمەتی فێڵكردن لە كچان و كوڕان لە دهۆك دەستگیر كراوە كە توانیویەتی فێڵ لە 32 كەس بكات و لە ڕێی ئینستاگرام و فەیسبووكەوە. 

ئەو تۆمەتبارە لە دانپێدانانێكیدا رایگەیاند: من دوو ئینستاگرام و دوو فەیسبووكم هەبوو كە هەریەكەیان بە ناوی خۆم و یەكی دانەیەكیشم بە ناوی كچان هەبوو، كە كورشان و كچان ڤیدیۆ و وێنەی جیاوازیان بۆ بەڕێ دەكردم. 

ئەو تۆمەتبارە لە دانپێدانانەكەیدا دەشڵێت لە  یەك كاتدا 12 كچم لەگەڵدا بووە، ژمارەیەكیزۆریش كوڕ كە بە دەنگی كچەوە قسەم لەگەڵ كردوون. ئەو تۆمەتبارە كە لە كۆمپانیایەیكی نەوتی كاری كردووە پەشیمانی خۆی دەردەبڕێت و ئاماژە بەوەش دەكات كە موچەكەی زۆر باش بووە. 

لەو بارەیەوە ھێمن سلێمانی، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دھۆك، رایگەیاند “تۆمەتبارەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فێڵی لە كچ و كوڕان كردووە و وێنە و ڤیدیۆیی لێوەرگرتوون، دواتر وێنە و ڤیدیۆكانی وەك ھەڕەشە لە دژ بەكارھێناون”.

سەرنجی خۆت بنووسە