هۆشداری دەدرێت : شه‌ش رۆژی ته‌واو زەوی تاریک دادێت

ڕێژنە میدیا

دوای چاودێریكردنی رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ له‌سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌ی خۆر، زانایان گه‌یشتوونه‌ته‌ چه‌ند ئه‌نجامێكی نائومێدبه‌خش و پێشبینی ده‌كه‌ن شه‌ش رۆژ تاریكایی ته‌واو باڵ به‌سه‌ر جیهاندا بكێشێت.

دیارده‌ گه‌ردوونییه‌كه‌ هه‌ر 250 ساڵ جارێك، یه‌كجار ڕوو ده‌دات و كاته‌كه‌شی ده‌كه‌وێته‌ مانگی كانونی یه‌كه‌م (مانگی 12)ی ئه‌مساڵ و تیایدا 90%ی تیشكی خۆ به‌ هه‌ساره‌ی زه‌وی ناكه‌وێت، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌و گه‌رده‌لووله‌ موگناتیسیه‌یه‌ كه‌ پلازما له‌ په‌ڵه‌ ناوچه‌ی “AR2192”.ه‌وه‌ هه‌ڵده‌دات.

گه‌ردوونناسه‌كان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌هۆكاره‌، دانیشتوانی گۆی زه‌وی ڕوبه‌ڕووی درێژترین شه‌و ده‌بنه‌وه‌ و له‌وانه‌شه‌ هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندی كێشه‌یان تێ بكه‌وێت و تۆڕەکانی پەیوەندی ببچڕێن.

ئاشكراشیانكردووه‌ كه‌ گه‌رده‌لووله‌كه‌ شه‌ش رۆژ درێژه‌ ده‌كێشێت و ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هه‌ستیارن، ئاگاداری خۆیان بن و زۆر خۆیان ماندوو نه‌كه‌ن.

ده‌نگۆی هاتنی ئه‌و شه‌ش رۆژه‌ تاریكییه‌ به‌سه‌ر گۆی زه‌ویدا، له‌ ساڵی 2012ه‌وه‌ باسی لێوه‌ ده‌كرێت و له‌و ساڵه‌دا هه‌واڵه‌كه‌ بووه‌ مانشێتی رۆژنامه‌كان و وا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ له‌ مانگی كانونی یه‌كه‌می ئه‌و ساڵه‌دا به‌هۆی تێپه‌ڕبوونی زه‌وی به‌ پشتێنه‌ی فۆتۆن دا، دنیا تاریك ده‌بێت، به‌ڵام دیاره‌ده‌كه‌ ڕووی نه‌دا.

له‌ ساڵی 2015ش هه‌مان ده‌نگۆ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ 15 ڕۆژ تاریكی به‌سه‌ر زه‌ویدا دێت و زانایان وتیان دیارده‌كه‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن ساڵه‌ ڕووی نه‌داوه‌ و چاوه‌ڕوانیان كرد له‌ رۆژانی 15 بۆ 29ی تشرینی دووه‌می ئه‌و ساڵه‌ ڕوو بدات، هۆكاره‌كه‌ش نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو هه‌ساره‌ی موشته‌ری و زوهره‌ بوو له‌ یه‌كتر، به‌ڵام دووباره‌ پێشبینیه‌كان نه‌یان پێكا و ئه‌ویش ڕووی نه‌دا.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

ئاگاداری زیانەکانی هیدفۆن بە…

ڕێژنە میدیا رێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) هۆشداری دەداتە گەنجان بەوەی کە نابێت رۆژانە لە ٦٠ ...