سودەکانی سیر سەرسامت دەکات

ڕێژنەمیدیا
کاردۆ ئومید

سیر یەکێکە لەو خۆراکە تەندروستانەی کە کە سودێکی زۆری هەیە بۆلەش دەتوانێت لە چەندین نەخۆشی بتپارێزێت، ڕێگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشی، سیر دەوڵەمەندە بە( مەنگەنیز، سلینیۆم، فۆسفۆڕ، کالیسیۆم،) و(ڤیتامین B6, B1, B12).

سودەکانی سیر بۆ لەش

1_وەک چارەسەرێک دانراوە بۆ نەخۆشی شێرپەنجە، بەتایبەتی شێرپەنجەی( گەدە، ڕیخۆڵە گەورە، میزڵدان، سنگ، پڕۆستات،).
2_ ڕێژەی شەکر لەخوێندا ڕێکدەخات.
3-سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەکات.
4_سیر چەوری و کۆلیسترۆڵی ناو خوێن لەناو دەبات، دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی نەخۆشیەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێن.
5_ یارمەتی دروستکردنی خانە نوێ دەدات.
6_ یارمەتی گەشەی کۆرپەلە دەدات لە سکی دایکیدا.
7_ یارمەتی کەم کردنەوەی پەستانی خوێن دەدات.
8_ یارمەتی دابەزاندنی کێشی لەش دەدات و چەوری دەتوێنێتەوە.
9_ سیر دژە زیندەیی وەک (بەکتریا، ڤایرۆس، کەڕو) کە هۆکاری چەندین نەخۆشین.
10_ سیر بەسودە بۆ ددان و دوری دەخاتەوە لە نەخۆشیەکانی پووک و ددان بەهێز دەکات.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

هۆکارەکانی دروستبونی چەوری جگەر ئەمانەن …

ڕێژنە میدیا  چەوری جگەر ئەو کاتە زیاد دەبێت کە جەستە رێژەیەکی زۆر لە چەوری بەرهەم دەهێنیت، ...