ئەپڵ هۆشدارییەک لەبارەی ئایفۆن11 دەدات

ڕێژنە میدیا

کۆمپانیای ئەپڵ هۆشداریی دەداتە بەکاربەرانی ئایفۆن11 کە شاشەی مۆبایلەکانیان نەگۆڕن، دەنا رۆژانە دەیان ئاگادارکردنەوەیان لە لایەن مۆبایلەکانیان پێ دەگات.

هەندێک کەس لە کاتی شکانی شاشەی مۆبایلەکانیان، شاشەیەکی دیکەی بۆ دەکڕن کە کۆمپانیایەکی جیا لە کۆمپانیای ئەپڵ بەرهەمی دەهێنێت، بەڵام ئەپڵ داوا لە بەکاربەرانی دەکات چیدی ئەو کارە نەکەن، هۆکارەکەشی ئاشکرا کردووە.

ئەپڵ دەڵێت، لە کاتی گۆڕینی شاشەی ئایفۆن11 بە شاشەی کۆمپانیایەکی دیکە، مۆبایلەکە هەندێک تایبەتمەندی لەدەست دەدات و دەبێتە هۆی دروستکردنی کێشە بۆ تایبەتمەندییەکانی دیکەی مۆبایلەکە.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

یاری ئەلیکتڕۆنی و زیانەکانی چیە ؟؟

ئەو کەسانەی کە یاری ئەلیکترۆنی بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ دەکەن واتە ڕۆژانە چەندین کاتژمێر ...