بەفەرمی : یانەی بارشیلۆنە سزادرا

ڕێژنە میدیا / وەرزش 

 

بەشێوەیەکی فەرمی یانەی بارسێلۆنا، لەسەر سکاڵای یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید سزادرا.

لیژنەی پێداچوونەی سەر بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، بەهۆی ئەو سکاڵایەی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لەبارەی گفتوگۆکردنی یانەکە لەگەڵ ئانتوان گریزمان پێش کردنەوەی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان لەسەر بارسێلۆنا تۆماریکردبوو، یانەکەی بە 300 یۆرۆ سزادرا.

لیژنەکە داواکاری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی بۆ داخستنی یاریگەی کامپ نۆو بۆ یەک یاریی رەتکردەوە، لیژنەکە ئەوەشی راگەیاندووە، یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە ماوەی 10 رۆژدا دەتوانێت تانە لەو بڕیارە بدات.

پێشتر یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید رایگەیاندبوو، بەهۆی ئەوەی یانەی بارسێلۆنا پێش کردنەوەی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان گفتوگۆی لەگەڵ ئانتوان گریزمان کردووە سکاڵا لەسەر یانەکە تۆماردەکەن.

ئانتوان گریزمان لە گواستنەوەی هاوینەدا، بەرامبەر  120 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە چووە یانەی بارسێلۆنا.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

زیدان _ بێ ڕێزیم بە گاریس بەیڵ نەکردووە، تەنها زمانی ئیسپانییم تۆزێک تێکەڵی دەکات!

زینەدین زیدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید پاساوی بۆ قسەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی هێنایەوە کە لە بارەی ...