دەزگایی میدیایی کوردسات بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە بینەرانی کرد و سەرجەم کەناڵەکانی داخران

ڕێژنە میدیا

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کەناڵی کوردسان تایبەت بە ( ڕێژنە میدیا )ی ڕاگەیاند کە سەرجەم کەناڵەکانی دەزگای میدیای کوردسات  لە ێیستادا داخراوە و هۆکارەکەشی خراپی باری دارایی کەناڵەکە بووە کە نەیتوانیووە پارەی مانگی دەسکردی کەناڵەکانی بدات و تەنانەت نەیتوانیووە موچەی کارمەندەکانیشی دابین بکات لەو ماوەیە بۆیە بە ناچاری و بەهۆی کێشەی داراییەوە سەرجەم کەناڵەکانی دەزگای میدیایی کوردسات لەلایەن مانگی دەستکردەووە وەستێنرا و بەناچاری کەناڵەکانی کوردسات داخرا و بەم دۆخە دارایی و سەختەی ێیستای هەرێمی کوردستان و خەرجی کرێێ مانگی دەسکرد واچاوەڕوان ناکرێت کوردسات دەست بکاتەوە بە پەخشی ئاسایی خۆیی , هەرچەندە کوردسات دەنگ و ڕەنگی گەلی کوردستان بووە و میوانیکی خۆشەویستی ماڵەکان بوو , زۆرێکیش لە کارمەندانی ئەو کەناڵە ئامادەباشیان تیدا بووە کە بۆ ئەوەی کە ناڵەکە دانەخرێت و دیاری و دەنگی مام جەلال بمێنیتەوە بە خۆبەخش کاربکەن بەڵام لەلایەن کۆمپانیایی دابینکەری مانگی دەستکردی نایلسات بەهۆی وەرنەگرتنی کریی تازەکردنەوەی سالانە پەخشەکەیان ڕاگیرا  .

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

نرخی دراوەکان , ئەمڕۆ دووشەمە

ڕێژنە میدیا   ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ی شوباتی 2020، ، نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كانی به‌رانبه‌ر به‌ دیناری ...