خواردنی کەچەپ زیان بە تەندروستی منداڵ دەگەیەنێت

کەچەپ یەکێکە لەو خوردنانەی زیاتر لەگەڵ خواردنە خێراکان وەکو هەمبەرگر و پەتاتەی سورەوکراو پیتزا وچەند خۆراکیکی تربەکاردەهێنرێت ، منداڵانیش تا ڕادەیاکی زۆر حەز بەو جۆرە ماددە خۆراکییە دەکەن ، بەڵام ئەم جۆرە خواردنە زیان بە تەندروستی منداڵ دەگەیەنێت .

– لە پێکهاتەی کەچەپدا بڕێکی زۆر شەکری تێدایە ، ئەو بڕە شەکرە بۆ جەستەی منداڵ زۆرە و زیان بە تەندروستییان دەگەیەنێت و دەبیت بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لە خوینیاندا .

– منداڵ بۆ هەموو ژەمێک کەچەپ بخوات تووشی ئالودەبوون بەو ماددە خۆراکییە دەبێت کە مەترسیدارە ، باشترە بە بڕی کەم و ناوبەناو کەچەپ بکرێت بە خواردنەکانیانەوە .

– بڕێکی زۆر لە ماددەی فرەکتۆز و زەیتی گەنمەشامی تێدایە ، کە منداڵ تووشی شەکرەو قەڵەوی دەکات .

– کەچەپ یەکێکە لەو ماددە خۆراکییانەی کە ماددەی پارێزی تێدایە کە بەشێوەیەکی نەرێنی کاریگەری لەسەر تەندروستی بەجێدەهێڵێت ، جگە لەوەش ماددەی فیلینینی ئۆکسێنراوی تێدایە و مەترسی تەندروستی لێدەکەوێتەوە .

– کەچەپ دەبێت بەهۆی ئاوسان و زیادبوونی ترشەڵۆکی گەدە ، ئەویش بەهۆی بوونی ماددەی ئەسید لە پێکهاتەیدا ، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ ماددەیەکی خۆراکی بەسوودی تێدا نییە وەکو پڕۆتین و ڕیشاڵەکان .

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

سودەکانی کوزەڵە

ڕێژنە میدیا ڕازە عومەر   بۆ ئەوخانمانەی التیهابی ڕوحم و کیسی سەرهێلکەدانیان هەیە ناوە زانستیەکەی ...