ریال مەدرید ئەمشەو دەیەوێت بگاتە پێشەنگ

ڕێژنە میدیا

لە درێژەی رکابەرییەکانی گەڕی شەشەمی لالیگادا، ئەمشەو چوار یاری بەڕێوەدەچن، هەردوو یانەکەی مەدریدیش چاویان لە بردنەوەیە.

کاتژمێر 20:00 بەکاتی باشووری کوردستان، دوای دوو یاریی بەبێ بردنەوە، ئاتلێتیکۆ مەدرید چاوی لە گەڕانەوەیە بۆ سەر بردنەوەکان، کاتێک لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی ریال مایۆرکا یارییدەکات.

رۆخی بلانکۆس بەشێوەیەکی کاتی بە 10 خاڵ لە پلەی حەوتەمە، مایۆرکا 4 خاڵی هەیە و پلەی حەڤدەیەمی ریزبەندی خولەکەی گرتووە.

لە یارییەکی دیکەدا کە هەمان کات دەکرێت، هەردوو یانەی لیگانێس و ئاتلێتیک بیلباو بەرامبەر یەکدی یارییدەکەن.

کاتژمێر 21:00 ڤالێنسیا لەنێو یاریگە و هاندەرانی میوانداری یانەی خیتافی دەکات.

لەدوایین یاریی ئەمشەودا، یانەی ریال مەدرید دوای ئەوەی یاری رابردووی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە سێڤییا بردەوە، کاتژمێر 22:00 میوانداری یانەی ئوساسۆنا دەکات.

ریال مەدرید 11 خاڵی هەیە و بەبردنەوەی ئەم یارییە دەیەوێت خۆی بگەیێنێتە پێشەنگی ریزبەندی خولەکە، ئوساسۆناش لە پلەی دەیەم خاوەنی 7 خاڵە.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

زیدان _ بێ ڕێزیم بە گاریس بەیڵ نەکردووە، تەنها زمانی ئیسپانییم تۆزێک تێکەڵی دەکات!

زینەدین زیدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید پاساوی بۆ قسەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی هێنایەوە کە لە بارەی ...