زیانی کەرەستە پاککەرەوەکانی ماڵ بۆ سییەکان هاوشێوەی جگەرەیە

ڕێژنە میدیا

توێژینەوەیەکی نوێ دەڵێت بەکارهێنانی کەرەستەکانی خاوێنکردنەوە بە بەردەوامی زیانێکی ئەوتۆ لە کارایی سییەکان دەدات هاوشێوەی ئەوەی کەسێک رۆژانە 20 جگەرەبکێشێت.

توێژینەوەکە لەسەر شەش هەزار کەس و بۆماوەی بیست ساڵ ئەنجامدراوە، لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتوە خانمان بە تایبەت لە مەترسی توشبونن بە چەندین گرفتی تەندروستی، پاش ئەوەی بۆماوەی درێژخایەن کەرەستەکانی خاوێنکردنەوە بەکاردەهێنن.

هەروەها بە پێی توێژینەوەیکی دیکە لە کە ماڵپەری lung بڵاوبوەتەوە، سەلماندویەنی بەرهەکانی پاککردنەوە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە چاو و گەرو، هەروەها دەبێتە هۆی سەر ئێشە و چەندین نەخۆشی مەترسیداری وەکو شێرپەنجە.

توێژەران رێنمایی خانمان دەکەن بۆ خاوێنکردنەوەی ماڵەکانیان و کەرەستەکانی ماڵەوەیان، کە تەنیا پارچە قوماشێک و هەندێک ئاو بەکاربهێنن، نەک ئەو کەرەستانەی خاوێنکردنەوەی وەکو شامپۆ و زاهی و هاوشێوەکانیان.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

سوودێکی گرنگی گەڵای زەیتوون بۆ تەندرووستی مرۆڤ بزانە

ڕێژنە میدیا    شارەزایانى ئەندەنۆزیا لەگەڵاکانى دارى زەیتون جۆرە دەرمانێکیان دروست کردوو، کە هاوکارى دابەزاندنى ...