بەئامادەبوونی مەسروور بارزانی لە قوتابخانەیەکی دهۆکەوە زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا

ڕێژنە میدیا
کەریم سلێمان / دهۆک

ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بە گوتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە قوتابخانەیەکی دهۆکەوە دەستیپێکرد.

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندنی لە قوتابیان و مامۆستایان کرد و بە قوتابیانی راگەیاند: “خوێندن دەستپێکی ژیانی ئێوەیە و کەسیاتی هەرکەسێک لە قوتابخانەوە دەستپیدەکات. داهاتووی وڵات لە دەستی ئێوەدایە، ئەگەر ئێوە خۆتان باش پەروەردە بکەن وڵاتێکی باشتر دروستدەکرێت”.

سەرنجی خۆت بنووسە