مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ ئەمڕۆ دابه‌شده‌كرێت

ڕێژنە میدیا

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌ خۆران و ئه‌مڕۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی داد دابه‌شده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 19ی ئه‌یلولی 2019، مووچەی مانگی شەشی ئەمساڵی وەزارەتی داد دابەشده‌کرێت.

هه‌فته‌ی داهاتوو خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان راده‌گه‌یه‌ندرێت و مووچه‌كانیان پێده‌درێت.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مانگانه‌ بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ پشت به‌ دوو سه‌رچاوه‌ ده‌به‌ستێت، یه‌كه‌میان وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان بڕی 378 ملیار دیناری دابین ده‌كات، دووه‌م به‌غدا بڕی 452 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بدرێته‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

ئەو منداڵەی بە چەکی قەدەخەکراو لە رۆژئاوا برینداربووە لە هەولێر چارەسەردەکرێت

ڕێژنە میدیا  یەکێک لەو بریندارانەی لە نەخۆشخانەی رەحمە لە قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانە و گوماندەکرێت بە ...