ناکرێ تۆ حەزت لە هەنگوین بێت و ڕقت لە هەنگ بێت

ڕێژنە میدیا

هیچ ئافرەتێکی دنیا ئەوەنەی ئافرەتی کورد بینەری درامای تورکی و هیندی و مەکسیکی و ئەمانە نیە

کاتێك ئافرەتی کورد سەیرئەکات پیاوی ناو دراماکان هەمووی کوڕی خاوەن کۆمپانیا و ڕاقی و قۆز و ڕۆمانسین ڕێك هەمان واقیعی لە مێردەکەی خۆی ئەوێت ، ئەوەی ئەوێت مێردەکەی سێ ژەمەکە ماچی بکات و باوەشی بکات و خۆی بکات بە قوربانی و دەوڵەمەن بێت و قۆز بێت هەر بۆیە زۆرینەی ئافرەتی کورد هەمیشە لەشەڕ و ڕقدایە لەگەڵ مێردەکەی.

هەمیشە پیاوی ناو درامەکانی لە مێردەکەی ئەوێت ، بەڵام بیری لای ئەوە نیە کە ئەمە جگەلە درامایەکی و مەشهەدێکی درۆزانانە هیچی تر نیە و خودی ئەکتەری ناو دراماکان ئەوە ناکەن لە هاوسەرەکانیان لە واقیعدا ، هەمیشە موهەندی ناو دراماکانی لە مێردەکەی ئەوێت نەك وەستا محمدی ڕۆنگۆڕی صناعە و فڵانی کرێکار کە ڕۆژانە نۆ سەعات خۆی هیلاك ئەکات بۆ بژێوی جەنابی و مناڵەکانی ، من ئافرەت بوومایە هەموو دنیام ئەکردە قوربانی ئەو مێردەی کە کرێکاریم بۆ ئەکات نەك خاوەن کۆمپانیایە چونکە هەر کات پارە قسەی کرد خۆشەویستی ماڵئاوای ئەکات.

دیقەت بدە لە پانزە ساڵی ڕابردوو دوای ئاشنا بوونی کورد بە میدیا تەمەنی کورد بە گشتی و پیاو بە تایبەتی زۆر کەم بۆتەوە چونکە هەمیشە دوای زیاتر و زیاتری لێ ئەکرێت لە لایەن ئافرەتەکەی هەمیشە گلەیی لێ ئەکرێت و لەناخی ئەدرێت کە بۆچی شوقەی بۆ ناکڕێت و بۆچی تاقم قەنەفەی مۆدێل و سەیارەی مۆدێلی بۆ ناکرێت و بۆچی ناتوانێت ببێتە موهەندی ناو دراماکان ، لە بەرامبەریشدا پیاو هەمیشە دوای ڕاکردنە بە دوای ڕاوە دینار و هیلاکی و هیلاکی و هیلاکی و دواجار ناگات بە حاڵی موهەند و ئەشمرێت .

 ئاخر ناکرێت تۆ حەزت لە موهەندی شیرین و هەنگوینی ناو درامەکان بێت ڕقت لە مێردە هیلاکەکەی خۆت لە پێناو تۆدا بێت .

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

‌کوڕێک له‌سه‌ر دزینی گوڵ بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ 7 ساڵ زیندانی كرا ….

ڕێژنە میدیا پۆلیسی شاری كیمیرۆفۆ له‌ باشوری ڕۆژئاوای سیبیریا له‌ ڕوسیا گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵی ...