بەڤیدیۆ: پیاوێک دەستدرێژی دەکاتە سەر کچە کارمەندێکی هۆتێل

ڕێژنە میدیا

پیاوێکی سعودیە لە هۆتێلێکدا دەستدرێژی دەکاتە سەر ژنە کارمەندێکی هۆتێلەکە.

میدیا سعودییەکان لەزاری ژنە کارمەندەکە بڵاویان کردووەتەوە، کە پیاوەکە داوای ژوورێکی هۆتێلی کردووە و ژنەکەش پێی راگەیاندووە کەمێک چاوەڕێ بکات تا کارمەندێکی هۆتێلەکە دێت و دەیگەیەنێتە ژوورەکەی.

ئەو ژنە گوتویەتی، پیاوەکە داوای لێ کردووە ئەو لەگەڵی بچێتە ژوورەوە، بەڵام ئەو رەتی کردووەتەوە لەگەڵ پیاوەکە بچێتە ژوورەوە و بۆ پاراستنی خۆی، کوپێک قاوەی بە دەموچاوی پیاوەکەدا کردووە.

دواتر وەک لە ڤیدیۆکە دەردەکەوێ، پیاوەکە بە شەق لە ژنەکە دەدات و گەشتیارانی هۆتێلەکە پیاوەکە رادەگرن.

رووداوەکە رۆژی هەینیی رابردوو لە هۆتێلێکی شاری سەبیا لە باشووری رۆژئاوای سعودیە رووی داوە و داواکاری گشتیش دەستی بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، کردووە.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

هونەرمەند باهۆز مام هەژار یەکەم ڤیدیۆ کلیپی بڵاوکردەوە

ڕێژنە میدیا  _ هەڵمەت سەمەد هونەرمەندی موزیک ژەنی شاری کۆیە باهۆز مام هەژار یەکەم فیدیۆ ...