ڕێگا مەدە كه‌مه‌رت له‌ونه‌ سانتیمه‌تر زیاتر بێت

ڕێژنە میدیا
ڤانیا بێستون

به‌پێى ڕۆژنامه‌ى (دیل مه‌یلى ) به‌ریتانى باس له‌ پانى كه‌مه‌ر ده‌كات تا چه‌ند ته‌ندروسته‌ كه‌مه‌رت پان و قه‌ڵه‌و بێت ، هه‌روه‌ك ده‌زانین به‌گشتى پیاوان كه‌مه‌ریان له‌خانمان پانتره‌ به‌هۆى پته‌وى و گه‌وره‌ى ئێسكییانه‌وه‌ .
ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌ زیاده‌ خۆرى و یان په‌له‌كردن له‌ خواردنى ژه‌مه‌كانتدا به‌تایبه‌تى ژه‌مى چه‌وور هۆكارێكه‌ بۆ قه‌ڵه‌و بوونى كه‌مه‌رت.
سه‌ربارى ئه‌وه‌ش ئه‌و ڕێژه‌ پێوانه‌ییه‌ى كه‌ دانراوه‌ بۆ پانى و قه‌ڵه‌وى كه‌مه‌ر خانمان پێویسته‌ كه‌مه‌ریان (80) سم بێت ، به‌ڵام پیاوان (95) سم بێت .
ئه‌گه‌ر بێت و كه‌مه‌رت له‌م پێوانه‌ییه‌ زۆر زیاتر بێت ئه‌وا كاریگه‌رى له‌سه‌ر ته‌ندروستیت ده‌بێت و هۆكارێكه‌ بۆ توش بونت به‌ نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كان .
ئه‌وه‌ش له‌یاد مه‌كه‌ زۆر خواردنى سه‌ووزه‌ و میوه‌ یارمه‌تیت ده‌دات بۆ تواندنه‌وه‌ى چه‌وورى ورگ و كه‌مه‌ر.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

هۆکارەکانی دروستبونی چەوری جگەر ئەمانەن …

ڕێژنە میدیا  چەوری جگەر ئەو کاتە زیاد دەبێت کە جەستە رێژەیەکی زۆر لە چەوری بەرهەم دەهێنیت، ...