محمد شێخ وەھاب : بڕی ٤٢٢,٥٠٠ دۆلار لە بەشێکی ئەم پرۆژەیەدا تەرخان کراوە بەڵام کەلوپەلە کۆنەکان بەکارھێنراونەتەوە

ڕێژنە میدیا

ئامادەکردنی – شکار محمد

محمد شێخ وەھاب ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی گۆڕان بە ( ڕێژنە میدیای ) ڕاگەیاند : پاش بەدواداچوونمان بۆ پرۆژەی دووسایدی دەربەندیخان – کەلار بۆمان دەرکەوت کە لایەنی جێبەجێکاری پرۆژەکە لەکاتی گواستنەوەی ستوونەکانی کارەبای ئەم پرۆژەیەدا کە ٢٩٥ ستوونی کارەبایە و بۆ گواستنەوەی ھەر دانەیەکی بڕی ١٥٠٠ دۆلار تەرخان کراوە بەڵام زۆرینەی ستوونە کۆنەکانی بەکار ھێناوەتەوە ، محمد شێخ وەھاب بەسەر سورمانەوە وتی پرۆژەکە کۆمپانیایەکی ئەھلی جێبەجێی دەکات بەڵام کارمەندانی سیانەی کارەبای دەربەندیخان کاری تێدادەکەن ، بۆ ئەم مەبەستەش بەدواداچوونمان کردوە و لایەنی پەیوەندیدار کە بەرێوبەرایەتی کارەبای سلێمانیە بەڵێنی پێکھێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی داوە بۆ ڕێگری کردن لەوکارە بەپێی دەسەڵاتی ئەو بەرێوبەرایەتیە. ” ئەمە لەکاتێکدایە کە نرخی یەک ستوونی کارەبا لە بازاڕی ڕەش دا تەنھا ٦٠٠ دۆلاری ئەمریکی ە ” 

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

ئەو منداڵەی بە چەکی قەدەخەکراو لە رۆژئاوا برینداربووە لە هەولێر چارەسەردەکرێت

ڕێژنە میدیا  یەکێک لەو بریندارانەی لە نەخۆشخانەی رەحمە لە قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانە و گوماندەکرێت بە ...