کاتێک هەستمان ئازار دەدرێت چى ده‌بێتە هۆکارى ئازارى سنگ ؟!

ڕێژنە میدیا

(دڵى بريندار) يا (گرێ له‌ سنگدا), بريتين له‌ ده‌ربڕينى خوازراوى كه‌ لايه‌نى سۆزى ئێمه‌ ده‌رده‌خه‌ن به‌ڵام به‌ ته‌واوى شتێكى خوازراونين, به‌ڵكو ئه‌و شته‌ ده‌رده‌بڕن كه‌ به‌ ڕاستى هه‌ستى پێ ده‌كه‌ين.
سۆزدارى ده‌روونى ئه‌بێته‌ هۆى دروستبوونى ئازار له‌سه‌ر ئاستى فيزيايى و بايه‌لۆجى.
ئه‌م شته‌ زاناكانى تووشى ڕاڕاى و سه‌رلێشێوان كردبوو, به‌ڵام توێژينه‌وه‌يه‌ك هه‌يه‌ توانيويه‌تى لێكدانه‌وه‌يه‌كى زۆر نزيك له‌م باسه‌وه‌ بكات كه‌ بۆچى هه‌ست به‌ ئازار و ته‌سكى سنگمان ده‌كه‌ين.

له‌ توێژينه‌وه‌كه‌ كه‌ ساڵى ٢٠٠٩ ئه‌نجامدراوه‌ له‌ زانكۆكانى ميرلاند و ئه‌ريزۆنا, زاناكانى (ئازار) ئه‌وه‌يان ڕوونكردۆته‌وه‌ كه‌ چالاكيه‌ك هه‌يه‌ ڕووده‌دات له‌ ناوچه‌يه‌كى مێشك كه‌ ناسراوه‌ به‌ (به‌رگى پشتێنه‌ى پێشه‌وه‌) كاتێك هه‌ست به‌ ئازارێك يا هاوشێوه‌ى ده‌كه‌يت ئه‌وا له‌وێدا گۆڕان ڕووده‌دات له‌ ئاستى چالاكيه‌كانيدا.
به‌رگى پشتێنه‌ى پێشه‌وه‌ كاتێك تێپه‌رده‌بين به‌ ناو كاتێكى خراپ و ناخۆش يا كاره‌ساتێك ئه‌وا زنجيره‌يه‌ك كارلێكى تێدا ده‌رده‌رێت كه‌ ده‌بێته‌ هۆى زيادكردنى چالاكى ده‌ماره‌خانه‌ى ناوبراو به‌ (vagus), ئه‌م ده‌ماره‌خانه‌ له‌ قه‌دى مێشكه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و مل و سه‌نگ و سك پێكه‌وه‌ په‌يوه‌ست ده‌كات.
كاتێك چالاكى ئه‌م ده‌ماره‌ خانه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆى ئازار و ته‌سك كردنه‌وه‌ى سنگ و هه‌ندێجاريش هه‌ست به‌ هێڵنجدان ده‌كه‌ين (ئه‌بێ چه‌ندجار هێڵنجم دابێت به‌هۆى ئه‌م‌ حاڵه‌ته‌وه‌).

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

هۆکارەکانی دروستبونی چەوری جگەر ئەمانەن …

ڕێژنە میدیا  چەوری جگەر ئەو کاتە زیاد دەبێت کە جەستە رێژەیەکی زۆر لە چەوری بەرهەم دەهێنیت، ...