سبەینێ لە زیادکردنی ئاشکرادا ژمارە (1-9)ی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی هەڵەبجە دەفرۆشرێت

ڕێژنە میدیا

بەپێی راگەیەندراوێکی دیوانی پارێزگای هەڵەبجە کە وێنەیەکی دەست ( ڕێژنە میدیا ) کەوتوە ، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ دەکاتەوە کە سبەینێ دوشەممە (16/9/2019) لە زیادکردنێکی ئاشکرادا، ژمارە نایابەکانی تابلۆی ئۆتۆمبێلی هەڵەبجە دەفرۆشرێت.

زیادکردنەکە سەعات (10)ی سەر لەبەیانی و لە هۆڵی بۆنەکانی پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت بۆ فرۆشتنی ژمارەکانی (1-9) و هەمو کەسێک دەتوانێت بەشداریی ئەو زیادکردنە بکات.

پێشتر کاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاندبوو : ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ رەزامەند بون لەسەر دروست کردنی تابلۆکانی پارێزگای هەڵەبجە و فرۆشتنی ژمارە نایابەکان بەشێوەی زیادکردنی ئاشکرا و گەڕانەوەی داهاتەکەی بۆ پارێزگای هەڵەبجە و دانانی ژمارەی حسابی تایبەت بە داهاتەكان بۆ پڕۆژەکان و ئاوەدانکردنەوەی پارێزگاکە و گەشەپێدانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە.

ئاشکرای کرد؛ لیژنەکە بە سەرۆکایەتی پارێزگاری هەڵەبجە و ئەندامێتی لایەنە پەیوەندیدارەکان و بە چاودێری داواکاری گشتی دروست دەکرێت بۆ ئەوەی بەشێوەی ئاشکرا و شەفاف تابلۆکات بفرۆشرێت.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

ئەو منداڵەی بە چەکی قەدەخەکراو لە رۆژئاوا برینداربووە لە هەولێر چارەسەردەکرێت

ڕێژنە میدیا  یەکێک لەو بریندارانەی لە نەخۆشخانەی رەحمە لە قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانە و گوماندەکرێت بە ...