ئایا جۆنی سینس، ئەستێرەی فیلمە سێکسییەکان، لە هەولێرە ؟

ڕێژنە میدیا

شەوی ڕابردوو، 14ی ئەیلولی 2019، پەیجێکى تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بەناوی “Johnny Sins” لە هەولێری پایتەخی هەرێمی کوردستان چێک ئینی کردووە و دەڵێت، “شوێنێکى جوان”.

هەرزوو پۆستی ئەو پەیجە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و کاردانەوەى جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا، ئەو پەیجە دووجار چێک ئینی کردووە لە هەولێر، یەکێکیان شەوی ڕابردوو کە پۆستەکەى زیاتر لە نۆ هەزار لایک وبیست و پێنج هەزار کۆمێنتی لەسەر دراوە، بەڵام دواتر پەیجەکە چێک ئینەکەى سڕیوەتەوە و بەرەبەیانى ئەمڕۆ، 15ی ئەیلول، چێک ئینێکی تری لە هەولێر کردووەتەوە و زیاتر لە هەزار و چوارسەد لایک و نزیکەى 1200 کۆمێنتی لەسەر دراوە.

بەپێ ئەو زانیاریەیی دەست ( ڕێژنە میدیا ) کەوتوە ، ئەو پەیجە ساختەیە و هیچ پەیوەندییەکی فەرمی بە جۆنی سینسەوە نییە، ئەو پەیجە میسرییە و لەلایەن حەوت کەسەوە لە میسر بەڕێوەدەبرێن.

جۆنی سینس تەنها هەژماری فەرمی لە تویتەر هەیە، تەنانەت لە ئینستاگرامیشدا هەژماری نییە و لەماوەى ڕابردوودا هەژمارە فەرمییەکەى سڕاوەتەوە.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

‌کوڕێک له‌سه‌ر دزینی گوڵ بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ 7 ساڵ زیندانی كرا ….

ڕێژنە میدیا پۆلیسی شاری كیمیرۆفۆ له‌ باشوری ڕۆژئاوای سیبیریا له‌ ڕوسیا گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵی ...