ئەستۆن مارتین DBS سوپەرلیگێرا هێز: ۷۲٥ ئەسپ خێرایی: ۳۳۹ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک ( uk )

با لەگەڵ بەهێزترین ئوتومبێلەکانی ئێستای جیهان ئاشنا بین

ڕێژنە میدیا

فەردین محەممەدسوور

هەمو ساڵێک سەبارەت بە بەڕێوەچوونی پێشانگای جۆراوجۆری ئۆتۆمبێل لە هەموو شوێنێکی جیهاندا، ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر پێشکەش دەکرێن کە هێز و توانایەکی سەرسورهێنەریان هەیە.
ئەگەر چی هەندێک جار ڕادەی ئەسپی کە کۆمپانیاکان بۆ ئەو ئۆتۆمبێلە بەهێزانە ڕایدەگەیێنن، دروست نین و تا ڕاده‌یه‌ك گەورە کردنی تێدایە.
به هەر حاڵ با لەگەڵ بەهێزترین ئۆتۆمبێلەکانی جیهان ئاشنا بین. ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە درووستکراوی گەورەترین کۆمپانیا بەناوبانگەکانی جیهانن و بەجۆرێک هونەر و توانایی خۆیان نیشان دەدن.

۱. ریماک C Two (سی تو)
هێز: ۱۸۸۷ ئەسپ
خێرایی: 415 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک

بەهێزترین ئوتومبێلی جیهان، دووهەمین ئوتومبێلی خێرا لە جیهانە!
“ریماک”، کۆمپانیایەکی کۆرەواتیە کە توانیویەتی بە باشترین شێوە، یەک سوپەرسپۆرتی بێ هاوتا درووست بکات.
“ریماک سی‌تو” بەهێزترین ئۆتۆمبێلی جیهانە کە دەتوانێت جێگای تایبەت لە گەورەترین پیشانگاکانی ئۆتۆمبێلی جیهان بۆخۆی مسۆگەر بکات و ببێتە جێگای سەرسامی هۆگرانی بواری ئۆتۆمبێل.
ئەو ئۆتۆمبێلە تەواو کارەباییە، توانایی ئەوەی هەیە کە لە ماوەی ۱.۹۷ چرکەدا خێرایی خۆی لە سفر را بگەیێنێتە ۱۰۰ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
هەروەها لە ماوەی ٤.۳ چرکەدا دەگات بە خێرایی ۱٦۰ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و مەودای ٤۰۰ مەتریش تەنیا لە ماوەی ۹.۱ چرکەدا تێپەڕ دەکا.

2. بوگاتی شیرۆن (کایرۆن) سوپەرسپۆرت 300
هێز: ۱٦۰۰ ئەسپ
خێرایی: ٤۹۰.٤۸٤ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک!


خێراترین ئۆتۆمبێلی ئێستای جیهان! ئەو سوپەرسپۆرتە فەرانسەویە تەنیا ماوەی هەفتەیەکە کە ئەو رێکۆردەی بەدەست هێناوە و توانی جارێکی تر خۆی بە فەرمانڕەوای سوپەرسپۆرتان بناسێنێت!

3. بوگاتی دیوۆ
هێز: ۱٤۷۹ ئەسپ
خێرایی: ۳۷۹ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک

کۆمپانیای فەرەنسی بوگاتی، دوای پێشکەش کردنی جێگری وێیرۆن بە ناو کایرۆن (شیرۆن)، مودێلێکی نوێی ئاشکرا کرد. ئەو ئۆتۆمبێلە نوێیەی بوگاتی، دیوۆ-ی ناوە و لە بزوێنەری یەکسان لەگەڵ شێیرۆنی کە بزوێنەرێکی ۱٦  (پستۆن) و ۸ لیتریە کەڵک وەردەگرێت. هەروەها بوگاتی بۆ پێکھێنانی ئەو هێزە لە بزوێنەری ئەو ئوتومبێلەدا، لە ٤ دانە توربوشارژێری کەلک وەرگرتووە.

 

4. پۆرشە ۹۱۹Evo
هێز: ١٣٥۰ ئەسپ
خێرایی: ۳٤۲ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک

ئەو ئۆتۆمبێلە ئەڵمانیە، بەرهەمێکی سەرسورهێنەری پۆرشەیە کە تەنیا بۆ ڕکابەری یاری ئۆتۆمبێل بەکار دەهێنرێت. بزوێنەرەی ٤ پستۆنی ئەو ئۆتۆمبێلە تەنیا قەبارەی ۲ لیترە و بە یارمەتی بزوێنەرە کارەباییەکەی، توانیویەتی نازناوی خێراترین ئۆتۆمبێل لە کێبڕکێی نۆربێرگرینگی ئاڵمانیا بەدەست بێنێت.

 

5. زێنوۆ TSR-S
هێز: ۱۱۷۷ ئەسپ
خێرایی: ۳۲٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک

ئەو سوپەر ئۆتۆمبێلە بە راستی یەک دانە هەیوولای راستەقینەیە و توانی وەپێش پاگانی ئیتالی کەوێت و پلەی سێیەم بە دەست بێنێت. دروستکردنی وەها ئوتومبێلێک لە وڵاتێکی وەک دانمارک، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە ئەوروپییەکان بۆ دروستکردنی سوپەرسپۆرتێکان بەتوانان.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

هۆشداری دەدرێت : شه‌ش رۆژی ته‌واو زەوی تاریک دادێت

ڕێژنە میدیا دوای چاودێریكردنی رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ له‌سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌ی خۆر، زانایان گه‌یشتوونه‌ته‌ چه‌ند ئه‌نجامێكی نائومێدبه‌خش ...