له‌سه‌ر دانه‌وه‌ی موچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان حكومه‌تی هه‌رێم ڕونكردنه‌وه‌ دەدات

ڕێژنە میدیا

حوكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌دانه‌وه‌ی قه‌رزی موچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان و كۆمپانیا بیانییه‌كان ڕونكردنه‌وه‌ ده‌داته‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، په‌رله‌مانتارێكیش زانیاری‌ ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “له‌و قه‌رزه‌ی به‌غدا، سه‌رجه‌م قه‌رزه‌كان ده‌داته‌وه‌”.

شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، “حكومه‌تی هه‌رێم پێیڕاگه‌یاندوین عیراق 24 ملیار دینار قه‌رزاره‌، هه‌ركاتێك ئه‌و قه‌رزه‌مان وه‌رگرته‌وه‌ قه‌رزه‌كانی خۆمانی پێده‌ده‌ینه‌وه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا قه‌رزی فه‌رمانبه‌ران و كۆمپانیا بیانییه‌كان ده‌ده‌ینه‌وه‌”.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی لیژنه‌ی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، چۆن هه‌رێمی كوردستان پێیوایه‌ به‌غدا قه‌رزاریه‌تی، به‌هه‌مانشێوه‌ش حكومه‌تی عیراقیش پێیوایه‌ پاره‌یه‌كی زۆر لای هه‌رێمه‌، داواشده‌كات، هه‌ردولا بۆ كۆتاییهێنان به‌كێشه‌كانیان پاكتاوی دارایی نێوانیان بكه‌ن.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌شڵێت:”كێشه‌ی قه‌رزی نێوان هه‌رێم و به‌غدا درێژه‌ ناكێشێت ئه‌گه‌رهه‌ردولا لیژنه‌ی هاوبه‌ش پێكبهێنن و كۆتایی به‌و بابه‌ته‌ بهێنن، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌زوترینكات له‌ڕێگه‌ی ئه‌و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌وه‌ پاكتاو بكه‌ن”.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

ئەو منداڵەی بە چەکی قەدەخەکراو لە رۆژئاوا برینداربووە لە هەولێر چارەسەردەکرێت

ڕێژنە میدیا  یەکێک لەو بریندارانەی لە نەخۆشخانەی رەحمە لە قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانە و گوماندەکرێت بە ...