زیاکانی جوانی ئافره‌ت بۆ ته‌ندروستی پیاو بزانە

ڕێژنە میدیا

سه‌رچاوه‌ (بیروت-mbc.net)
وه‌رگێران : احمد مستەفا علی

هه‌موو پیاوێك ئاره‌زوی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی جوان و شۆخ بژی. خۆ ئه‌گه‌ر پیاوێك به‌ختی ئه‌وه‌ی هه‌بێت‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی شۆخ و شه‌نگ بێت واده‌زانێ دونیا هه‌مووی موڵكی ئه‌وه‌. به‌ڵام پیاوان بێ ئاگان له‌وه‌ی كه‌ ئافره‌تی جوان زیان به‌ ته‌ندروستیان ده‌گه‌یه‌نێ, ئه‌مه‌ش به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك كه‌ به‌م دوایانه‌ له‌ وڵاتی ئیسپانیا له‌ زانكۆی (فلنسیا ) كراوه‌.

توێژینەوەكە ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات له‌كاتی بوونی ئافره‌تێكی جوان له‌لای پیاو بۆ ماوه‌ی ته‌نها (5) خوله‌ك , ده‌بێته‌ هۆی ده‌ردانی رێژه‌یه‌كی زۆری هۆرمۆنی (كورتیزول) له‌لایه‌ن پیاوه‌كه‌, ده‌ردانی ئه‌و رێژه‌ زۆره‌ش له‌و هۆرمۆنه‌ ده‌بێته‌ هۆی تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و نه‌خۆشی شه‌كره‌ و هه‌روه‌ها به‌رزبوومه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن, جگه‌ له‌وه‌ش به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ وڵاتی به‌ریتانیا كراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئافره‌ت جوانبێت، ته‌مه‌نی پیاوه‌كه‌ی كورتتر ده‌بێت و له‌ ته‌مه‌نێكی كه‌متر ده‌مرێ , هه‌ربۆیه‌ ئامۆژگاری پیاوان ده‌كرێ كه‌ زیاتر هه‌وڵی ئافره‌تی ئاست ناوه‌ندی له‌ جوانی بده‌ن , وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ ته‌مه‌نیان درێژ بێت وا چاكه‌ ئافره‌تی ناشیرن بخوازن !

 

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

‌کوڕێک له‌سه‌ر دزینی گوڵ بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ 7 ساڵ زیندانی كرا ….

ڕێژنە میدیا پۆلیسی شاری كیمیرۆفۆ له‌ باشوری ڕۆژئاوای سیبیریا له‌ ڕوسیا گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵی ...