سودەکانی ماستاو

ڕێژنە میدیا

ئامادەکردن/ ڕێبەندڕێبوار

لە كوردەواریدا واباوە لە گەرمای هاوین زۆر ماستاو دەخورێتەوە، بەڵام بەشێكی ئەوانەی كە ماستاو دەخۆنەوە بێ ئاگان لە سوودەكانی و تەنها لەبەر خاتری تام و چێژەكەی ماستاو دەخۆنەوە.

بە گوێرەی توێژینەوەیەكی تەندروستی لەسەر سوودەكانی ماستاو زانایان ئاماژە بەوە دەدەن كە خواردنی ماستاو سوودی زۆرە بۆ جەستە، هەرچەندە هەندێك كەسیش دەڵێن: ئێمە تەنها ماست دەخۆین، بەڵام ئەو كەسانەی تەنها ماست دەخۆن سوودمەند دەبن لە سوودەكانی شیر، بەتایبەت شیری مانگا بۆیە سوودمەند نابن لەسوودی ماستاو و شیری مانگا باشترین خواردنی تەندروستیە بۆ مرۆڤ، چەندین ماددەی سوود بەخشی تێدایە وەك كالیسیۆم و پۆتاسیۆم و پڕۆتین.

بە گوێرەی توێژینەوەك كە لە زانكۆی (هارفارد) ئەنجام دراوە ئاماژە بەوە دراوە كە ماستاو سوودێكی زۆری هەیە بۆ جەستەو دەیپارێزێت لەنەخۆشی مولوولەكانی خوێن و سەكتە بەڕێژەی (18%).

هاوكات هەر بەگوێرەی توێژینەوەیەكی تر (88) ئافرەتی خۆبەخش كران بە دوو گروپ، ئەوانەی كە ماستاویان دەخواردەوە بەتەنهاو ئەوانەی لەگەڵ ماستاوەكەیاندا سێ گرام زیرەیان تێكەڵ بە ماستاوەكەیان كرد بە ڕێژەی (50%) لەوانی كێشیان دابەزیوەو چەوری كەمەریشیان بەشێوەیەكی بەرچاو كەم بۆتەوە، زیرە زیندەكرداری جەستە بەهێز دەكات و هەرسیش ئاسان دەكات

 

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

دە هۆکاری گرینگ بۆ خواردنی زەیتون

ڕێژنە میدیا وەرگێڕانی کۆچەر شێخانی زەیتون یەکێکە لەو بەرهەمانەی کە لەناوەیی کوردستان هەیە و لە ...