ئاگاداریەک لە زانکۆی کۆیە : بۆ دەرچووانى پۆلى ١٢ و ئەوانەى ئێواران دەيانەوێت بخوێنن

ڕێژنە میدیا

زانکۆی کۆیە ئاگاداریەکی بۆ ئەوکەسانە بڵاوکردەوە کە دەرچووى پۆلى دوازدەى ئامادەيى (زانستى و وێژەيى) ین و ئەو کەسانەی ئەیانەوێت لە بەشی ێیواران بخوینن کە ئەمە دەقی بڵاوکراوەکەیانە 

 

تايبەت بەخوێندكارانى دەرچووى پۆلى دوازدەى ئامادەيى (زانستى و وێژەيى)، بەڕێوەبەرايەتى تۆمارى گشتى زانكۆكەمان ليژنەيەكى مەڵبەندى ڕاوێژكارى شارەزاى دروست كردوە بەمەبەستى راوێژو بەدواداچوون و چارەسەركردنى كێشەكانى خوێندكاران و پڕكردنەوەى فۆرمى (زانكۆ لاين) كە لەرۆژى پێنجشەممە ڕێكەوتى (١٢/٩/٢٠١٩) تا ڕۆژى پێنجشەممە ڕێكەوتى (١٩/٩/٢٠١٩)، لەكاتژمێر (٨)ى بەيانى تا (٢)ى دواى نيوەڕۆ لەكتێبخانەى زانكۆ لەخزمەت خوێندكارانى ئازيزدا دەبن.

وەك ئاگادارن پڕۆسەى پڕكردنەوەى فۆرمى (زانكۆ لاين) هەستيارترين قۆناغى وەرگرتنە لەزانكۆو پەيمانگاكان، بەڕێوەبەرايەتى تۆمارى گشتى زانكۆمان ئاگادارتان دەكاتەوە ڕەچاوى ئەو ڕێنماييانەى خوارەوە بكەن:-

يەكەم: تەنها خوێندكارانى دەرچووى پۆلى (١٢)ى ئامادەيى (٢٠١٧-٢٠١٨)و (٢٠١٨-٢٠١٩) مافى پێشكەشكردنى فۆرمى (زانكۆلاين)يان هەيە بەمەرجێك پێشتر لەهيچ شوێنێك وەرنەگيرابن، چونكە خوێندكار تەنها يەكجار مافى وەرگرتنى هەيە.

دووەم: ئارەزوومەندانى پێشكەشكردنى فۆڕمى (پاراليل) مافى پێشكەشكردنى فۆڕمى (پاراليل)يان هەيە، بەمەرجێك (پێنج) ساڵ زياتر بەسەر دەرچوونيان لە پۆلى (١٢)ى ئامادەيى تێپەڕ نەبووبێت، واتە لەدەرچووانى ساڵى خوێندنى (٢٠١٤- ٢٠١٥) تا ساڵى خوێندنى (٢٠١٨-٢٠١٩) مافى پێشكەشكردنيان هەيە.

سێيەم: ئارەزوومەندانى خوێندنى ئێواران دەتوانن لەهەريەك لەبەشەكانى فاكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتيەكان (ئينگليزى، كارگێڕى)، فاكەڵەتى پەروەردە (كوردى، عەرەبى، مێژوو، جوگرافيا)، سكوڵى پەروەردەى وەرزش داواكارى پێشكەش بكەن.

چوارەم: دەرچووانى پەيمانگاكان مافى پێشكەشكردنيان هەيە لەخوێندنى ئێواران لەپسپۆڕى هاوشێوە، بەمەرجى كۆنمرە كەدواتر لەلايەن ليژنەى تايبەت لەوەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژينەوەى زانستى بڕيارى لەسەر دەدرێت، لەڕۆژى دووشەممە ڕێكەوتى ١٦/٩/٢٠١٩ خوازياران دەتوانن سەردانى بەڕێوەبەرايەتيەكەمان بكەن بەمەبەستى وەرگرتنى فۆڕمى تايبەت بەخوێندنى ئێواران.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

ئەو منداڵەی بە چەکی قەدەخەکراو لە رۆژئاوا برینداربووە لە هەولێر چارەسەردەکرێت

ڕێژنە میدیا  یەکێک لەو بریندارانەی لە نەخۆشخانەی رەحمە لە قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانە و گوماندەکرێت بە ...