وینە : لەگۆگڵەوە وەرگیراوە

لە شاری کۆیە زۆرێک لە خێزانەکان رێگە نادەن کچەکانیان بە پانتۆڵەوە بچنە خوێندن

ڕێژنە میدیا

دوای ئەوەی وەزارەتی پەروەردە بڕیاری یەکپۆشیی دا لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن، لەزۆرێک لە پەروەردەی شارەکان لەبەرکردنی (پانتۆڵ) ( بۆ کچان کراوەتە ئیجباری و ئەم بڕیارە وایکردوە زۆرێک لە خێزانەکان رێگە نەدەن کچەکانیان بە پانتۆڵەوە بچنە خوێندن کێشەی خێزانیان بۆدروست ببێت
هەرچەندە لە بریارەکەی وەزارەتی پەروەردەدا باسی بەکارهێنانی تەنورە و پانتۆڵ کراوە بەڵام لە(پەروەردەی کۆیە وەک پێمان ڕاگەیاندراوە لە چەند قوتابخانەیەکی ئامادەیی کچان پانتۆڵ کراوەتە ئیجباری بۆ کچان ئەمەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتۆتەوە.

لەم باریەوە دایک و باوکی چەند قوتابی یەک بۆ ( ڕێژنە میدیا ) دوان و بە کۆی دەنگ داوای چارەسەری ئەو کێشەیەیان کردوە .

لەم بارەیەوە قوتابیەکی کچ کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بۆ ( ڕێژنە میدیا ) وتی ( من لە تەمەتی مناڵی و کاتی هاتنم بۆ خویندن محاجەبەبووم و نەتانەت لەمالەوەش خێزانەکەم ڕیگای لەپئ کردنی پانتؤڵیان پئـی نەداوم جا چ بگات بەوەی لەدەرەوە پانتۆڵ لەپئ بکەم , خۆم کە ئەو هەواڵەم بەماڵەوە وت لایان سەیر بوو وتیان چارەسەری ئاسانە ئەتوانی واز لە خوێندن بهێنیت و ڕیگەت نادەین بەو شێوازە خۆت بگۆڕیت .

 

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەم شێوەیەیە

ڕێژنە میدیا   ئەمڕۆ ٤ی نیسان لە بازاڕەکانی جیهانی نەوت، نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە ...