گرژبونی شەوانەی ماسولکەکان بەمە چارەسەر بکەو خۆت لە ئازار بەدوور بگرە

ڕێژنە میدیا

شەونم کاوە

رەقبونی ماسولکەکان و گرژبونی لەشەودا گرفتێکە رووبەرووی زۆربەی خەڵک دەبێتەوە کەدەبێتە ھۆی بێزارییەکی زۆر و گرفتی کەم خەویی، کەرەنگە ھۆکارە سەرەکییەکەی کەمی راھێنان و مەشقە سەرباری کەمی رۆشتنی خوێن بۆ قاچەکان، کەرەنگە ئەمە چەند دەقیقەیەک بێت یان درێژە بکێشێت بۆ چەندین رۆژ.

دەکرێ ئەم کاریگەرییانە کەمتر بکرێتەوە لەرێی خواردنی ئەو خۆراکانەی کەمەگنیسیۆمیان زۆرە، یان کانزایان زۆرە، یان خورما، تۆوی دەنکە کولەکە یان ماست و شۆکۆلاتەی رەش بخورێت.

سەرباری : مۆز، قارچک، ماستی یۆنانی، کاجۆ، تەماتە، ئەفۆکادۆ. یان بەم پێکھاتەیە: نیو کوپ کلۆرایدی مەگنیسیۆم، نیو کوپ ئاوی کانزایی دڵۆپێنراو. ئاو گەرم بدە و کلۆرایدەکەی تێ بکە و بیتوێنەرەوە و گەرمی بکە پاشان ساردی بکەرەوە.

و زەیتەکەی بگرە و بیپرژێنە بەسەر قاچەکانتدا بەر لەخەوتنت.

دەشتوانیت قاچ بخەیتە سەر تۆپ و پاژنەکەت لەسەر زەویی بێت بۆ ٢ چرکە بۆ ھەر پێیەکت.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

هۆکارەکانی دروستبونی چەوری جگەر ئەمانەن …

ڕێژنە میدیا  چەوری جگەر ئەو کاتە زیاد دەبێت کە جەستە رێژەیەکی زۆر لە چەوری بەرهەم دەهێنیت، ...