به‌ بڕیاری كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی پێنج كه‌س پله‌ی سه‌ركردایه‌تیان له‌ناو یه‌كێتیدا پێ به‌خشرا

ڕێژنە میدیا

به‌ بڕیاری كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، پێنج كه‌س پله‌ی سه‌ركردایه‌تیان له‌ناو یه‌كێتیدا پێ به‌خشرا.

به‌پێی نوسراوێك كه‌ واژوی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی له‌سه‌ره‌ و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 8ی ئه‌یلولی 2019 ده‌كراوه‌، بڕیاردراوه‌ هه‌ریه‌ك له‌ بورهان سه‌عید سۆفی و عوسمان بانی مارانی و چه‌تۆ ساڵح سه‌عید و پۆڵا سیروان تاڵه‌بانی و مه‌حمود محه‌مه‌د ره‌شید، كراون به‌ “ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی گوزارشت” دیاریكراون.

بڕیاره‌كه‌ له‌ رۆژی 7ی ئه‌یلولی 2019 دراوه‌ و تیایدا هاتووه‌ كه‌ به‌پێی برگه‌ی 5 له‌ مادده‌ی 7 مادده‌ی 29 په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی له‌لایه‌ن كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی هه‌ر پێنج ناوبراو كراون به‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

نرخی دراوەکان , ئەمڕۆ دووشەمە

ڕێژنە میدیا   ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ی شوباتی 2020، ، نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كانی به‌رانبه‌ر به‌ دیناری ...