دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی شه‌ش ده‌ستپێده‌كات

 

ڕێژنە میدیا

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئاماده‌كاریی بۆ ده‌ستپێكردن به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی شه‌شی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران كردوه‌، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانیش له‌كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌ستپێده‌كات.

به‌گوێره‌ی  زانیاریکان ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌لیستی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایه‌وه‌ بانگهێشتكراون و داوای لیستی موچه‌یان لێكراوه‌.

له‌زانیاریه‌كاندا هاتوه‌ ((هه‌ر ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كات و لیستی موچه‌كه‌ش وربینی تێدا ده‌كرێت و ئاماده‌ده‌كرێت بۆ كاتی دابه‌شكردنی موچه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌)).

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، له‌كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا واته‌ له‌ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 5ی 9ی‌ 2019 ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی شه‌ش ده‌كرێت و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه‌ كه‌ موچه‌ی پێده‌درێت.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ وه‌زاره‌تی دارایی پێنجی هه‌موو مانگێك ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

نرخی دراوەکان لە ڕێژنە میدیاوە بزانە

ڕێژنە میدیا ‎١٠٠ دۆلار بە ١٢٠،٦٥٠ھەزار دینار ‏‎١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٢ ھەزار و ٥٠٠ دینار ...