ڕێباز جلال : “پەروەردە”

ڕێباز جلال

گەربمانەوێ ووڵات پێش بکەوێ لەبەڕێوبردنی پەروەردەدادەبێت،سەرکردایەتی بکەین نەک بەڕێوبردن
ئەومناڵەی ئیمڕۆ بێ نازە سبەی سەرکردەیەگیانی خۆتی فیدابکا ڕوحی خۆتی فیدابکا گەردەتەوێ لاوی چاک ودڵسۆز دەستکەوێ
پەروەردە بناغەی کۆمەڵگایە،ووڵاتی یابان لەدوای کاولکاری شەڕی جیهانی لەپەروەردەوەهاتن وڵاتیان بنیات نایەوە،ئەتوانین بلێن لای ئێمەش مەحاڵ نیە،هەنگاوەکانی دروست کردنی پەروەردە،لای مامۆستایەمامۆستا داینەمۆی پرۆسەکەیە،مامۆستا هەرچۆنێێک بێت قوتابخانەش وایە،ساڵانیکە بەهۆی قەیرانی ئابووریی نەتوانرا بەرنامەی خوێندن بەڕێک وپێکی جێ بەجێ بکرێ،باج وسزای ئەمەش قوتابی وخوێندکاربووکەزۆرترین زیانیان بەرکەوت،گرنگەلەمەودوامامۆستابکرێ بەچەق لایەنی بەرپرسیارلەپەروەردە،هەڵسەنگاندنی تەواووبۆمامۆستا،بکات باش ودڵسۆزبوو ڕێزی لێ بنێت وهانی بدات تاچاکتربێ،خراپ ولاوازیش بووخولی شیاندن وبەهێزی بۆبکرێتەوەتاباشتربێت،لەئەگەری خراپ تری دووربخرێتەوەلەمامۆستای،ئێستا جیهان لەپێشکەوتنایەپێویستە مامۆستاش لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی جیهاندبێت،وەک تویتەروفەیس بووک ….هتد

بەواتایەکی ترناکرێ قوتابی وخوێندکارەکان لەمامۆستاکان ئاگادارتربن،ئەوەی ئەمەوێ لێرەدائاماژەی پێ بدەم دەبێت بیر لەوەبکرێتەوەلەناوپرۆگرامی خوێندن باس لەجیهانی زانستی بکرێ،شێوازی بەکارهێنانی ئامێرەکان وزیان وسوودەکانی بخرێتەڕوو،خوێندن لەڕوانینەوەبکرێ بەکرداری،ئەمەش پێویستیت بەکەسانی شارەزایەلەبوارەکانی بابەتەکان وهەرەوەهابەدڵسۆزی ولەخۆبردووی ماندووبوونی مامۆستا،دەرهێنانی حەزوئارەرزوی قوتابی وخوێندکاربۆبابەتەکانی خوێندن،بەزیاترهۆکارەکانی فێرکردن وگەشتی زانستی وخۆش کردنی ژینگەی خویندن .

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

کەس دژی سەربەخۆی کوردستان نەبو خۆیان نەبێت

ڕێژنە میدیا ئەیاد محەمەد کێ حەزی بەدروستکردنی دوڵەت و یاسا و خۆشگوزرەرانی نیە و لەژێر ...