دوای 20 ساڵ تۆمەتبارێک لە قەڵادزێ دەستگیر کرا

ڕێژنەمیدیا

 

تۆمەتبارێک لە پشدەر (قەڵادزێ)، دوای 20 ساڵ لە دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردن بۆی، دەستگیر کرا.

بەپێی راگەیەندراوێکی پۆلیسی راپەڕین،  تۆمەتبار (پ. ع)ی تەمەن 46 ساڵ، لە ساڵی 1999 فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ دەرچووە و دەستگیر نەکراوە.

هەروەک پۆلیسی راپەڕین رایگەیاندووە، ئەو تۆمەتبارە لە ساڵی 1999 لە بناری قەدیل گەڕاوەتەوە شارەدێی ژاراوە و ژنێکیشی لەگەڵ بووە، لە رێگا ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە ژنەکە گیانی لەدەست داوە.

ئەو تۆمەتبارە شەوی پێنجشەممە 29-8-2019، لە گەڕەکی راپەڕینی شاری قەڵادزێ، دەستگیر کراوە.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

قوباد تاڵەبانی: نابێت کێشە کۆنەکان بکەینە پاساوی ئێستا

ڕێژنە میدیا    له‌ یه‌كه‌م رۆژی كاره‌كانی دیداره‌كه‌دا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (19ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2019) ...