پاڵاوتگە نایاساییەکان شوێنێکن بۆ سپیکردنەوەی نەوتی خاو

ڕێژنە میدیا

بیلال سەنگەری

 لەهەرێمی کوردستان جیا لە پاڵاوتگە نایاساییەکان خاوەنی دوو پاڵاوتگەی ستانداردە، و یەک پاڵاوتگەی بچوکە کە تەنها نەوتی سپی ماڵان بەرهەمدەهێنێت
ئەم پاڵاوتگانە رۆژانە کار لەسەر بەرهەم هێنانی بەنزین و نەوتی سپی دەکەن
پاڵاوتگەی کەڵەک :
پاڵاوتگەی کەڵەک سەر بە کۆمپانیای کارە لە نزیک شاری هەولێر، لەئێستادا توانای بەرهەمهێنانی 80,000 بەرمیل نەوتی هەیە لە رۆژێکدا
پاڵاوتگەی بازیان:
پاڵاوتگەی بازیان لە پارێزگای سلێمانی، کە لەلایەن کۆمپانیای (وزە پێترۆلیەم)ی کوردیەوە بەڕێوەدەبرێت و سەر بە کۆمپانیای قەیوانە، لە ئێستادا توانای بەرهەمهێنانی 35,000 بەرمیل نەوتی هەیە لە رۆژێکدا

کێڵگەی تاوکێ لە پارێزگای دهۆک، کۆمپانیای DNO ی نەرویجی خاوەنی پاڵاوتگەیەکی بچووکە کە نەوتی خاو ئامادەدەکات لەپێناو دەستکەوتنی خەسڵەتی هەناردەکردندا و توانای بەرهەمهێنانی 5000 هەزار بەرمیلی نەوتی هەیە لە رۆژێکدا

پاڵاوتگە نایاساییەکان
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 196 پاڵاوتگەی نایاسایی هەن و بەبێ مۆڵەت کار دەکەن وتا ئێستا چەند پاڵاوتگەیەکی نایاسایی داخراون وە پارێزگای سلێمانی نزکەی 41 پاڵاوتگەی نایاسایی تێدایە
کێشەی پاڵاوتگە نایاساییەکان ئەوەیە، هیچ مەرجێکی ژینگەی و تەندروستیان نیەو ستانداردنین و لە دەرەوەی یاسای کارکردنی پاڵاوتگەدان.
هەروەها چەندین پاڵاوتگەی نایاسیی هەیە لە هەرێمی کوردستان، بڕیاری داخستنیان دراوە، بەشێکیان داخراون و بەڵام هێشتا هەندێکیان ماون بەهۆی ئەوەی کەسانی دەستڕۆشتویان لە پشتەوەیە، بۆیە دانەخراون.
یەکێک لە کارەکانی پاڵاوتگە نایاسایەکان ئەوەیە چونکە نەوتی خاو بەهۆی ئەوەی هیچ فرۆشیارێکی نیە و کەمترین دەستکەوتی ماددی هەیە بۆیە پاڵاوتگە نایاسایەکان لە هەرێم بوون بە شوێنی سپیکردنەوە یاخود ساغکردنەوەی ئەو نەوتە.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

کەس دژی سەربەخۆی کوردستان نەبو خۆیان نەبێت

ڕێژنە میدیا ئەیاد محەمەد کێ حەزی بەدروستکردنی دوڵەت و یاسا و خۆشگوزرەرانی نیە و لەژێر ...