دوای‌ چه‌ند رۆژێك مانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌، بڕیار كوڕی‌ شه‌هید ئاسۆ کۆچی دوایی کرد …

د.یاد نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی  ڕایگەیاند : “دوانیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 25ی‌ ئابی‌ 2019 بڕیار كوڕی‌ شه‌هید ئاسۆی مام جه‌لال له‌نه‌خۆشخانه‌ی‌ شار كۆچی‌ دوایی كرد”.

وتیشی‌: ” كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ته‌رمی‌ بڕیاری‌ شه‌هید ئاسۆ راده‌ستی‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ كراوه‌ته‌وه‌”.

پێشتر نه‌وشیروان مامی بڕیار بۆ وێستگە نیوز وتی: “له‌و رۆژه‌وه‌ی باوكی شه‌هیدبووه‌، رۆژبه‌رۆژ ته‌ندروستی بڕیاری ته‌مه‌ن 5 ساڵان له‌دووری باوكی خراپتر بووه‌”.

وتیشی‌: “به‌یانی رۆژی‌ هه‌ینی 23ی‌ ئاب باری ته‌ندروستی بڕیار زۆر خراپتربوو، بۆیه‌ به‌په‌له‌ گه‌یاندمانه‌ نه‌خۆشخانه”‌.

بڕیاری شه‌هید ئاسۆی مام جه‌لال مه‌سۆی، دوای شه‌هید بوونی باوكی به‌هۆی ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی له‌گه‌ڵ باوكی هه‌یبووه‌ و له‌دوری ئه‌و، باری ته‌ندروستی تێكچوو.

بڕیاری ته‌مه‌ن 5 ساڵان، كوڕی شه‌هید ئاسۆی مام جه‌لال مه‌سۆیی لێپرسراوی به‌شی ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رمیان بوو كه‌ رۆژی 1-8-2019 له‌هێرشه‌كه‌ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی كۆكس له‌ گه‌رمیان له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه‌ شه‌هیدبوو.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

نرخی دراوەکان , ئەمڕۆ دووشەمە

ڕێژنە میدیا   ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ی شوباتی 2020، ، نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كانی به‌رانبه‌ر به‌ دیناری ...