ئاوت عەبدوڵا : قەیرانی قسەکردن

ئاوات عەبدوڵا 

 

گۆڕان قەیرانی بەڕێوەبردن یاخود قەیرانی قسەكردن

بۆتە باو دوای ئەوەی كەسێك دوردەخرێتەوە یان پلەو پۆستێكی پێ نادرێت دەكەوێتە ڕەخنە‌و گازندە لەحزبەكەی، لەماوەكانی ڕابردودا باوی عەبدولڕەزاق شەریف بوو ئەم پرۆسەیەی بەڕێوە دەبرد، دوای ئەوەی لەگۆڕان دەركرا دەستی كرد بەبڵاوكردنەوەی ڕەخنەكانی، لەكاتی خۆیدا باسمان لەوەكرد ئەو ڕەخنانە هیچ ئەرزشێكی نیە، لەبەرئەوەی كات‌و تەوقیتەكەی ئەرزشی نیە، بۆچی لەكاتی خۆیدا ئەو ڕەخنانە ناگرن كەپێویستە بگیرێت، بۆ دوای ئەوەی خۆتان دەستان لەبنی هەمانەكەوە دەردەچێت دەست دەكەن بەقسەكردن؟!

ئەمڕۆش هەمان پەتا سەردارقادری گرتۆتەوە، دوای تێپەڕینی زەمەن‌و تەوقیتی ڕەخنەكە دەستی كردووە بەقسەكردن لەبارەی خانەی ڕاپەڕاندن‌و ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەكەی، قسەكە لەسەر ئەوەنیە ڕەخنەگرتن لەگۆڕان‌و هەیكەلی بەڕێوەبردنەكەی شتێكی گرنگ نیە، بەڕای من زۆر گرنگە ڕەخنەی توند‌و زانستی لەسەركردایەتی ئێستای گۆڕان بگیرێت، پرۆسەی ڕەخنەگرتن بەلای منەوە زۆرگرنگە، بەڵام هەمیشە دەمەوێت بپرسم كێ ڕەخنە دەگرێ‌و لەكەی‌و چۆن‌و لەبەرچی ڕەخنە دەگریت، ئەمانە بەلای منەوە لەخودی ڕەخنەكان گرنگترن.

ڕەخنەگرتن كاتێك دەتوانێت ماهیەت‌و قورسایی هەبێت كەلەپێناو خودی ڕەخنەگرتن‌و هەڵسەنگاندنی بابەتێكدا بێت نەك لەبەرئەوەی خودی خۆت لەپۆست‌و پلە بێ بەش كراویت دەست بكەیت بەڕەخنەگرتن، ئەگەر پێشتر عەبدولڕەزاق شەریف لەگۆڕان دەرنەكرایە ئایا (ئیتر قسەی دەكرد)، ئەگەر سەردارقادر پۆست‌وپلەی حكومی پێبدرایە، ئایا باسی لەقەیرانی بەڕێوەبردنی گۆڕان دەكرد، یاخودجورئەتی ئەوەی دەكرد ڕەخنە لەسەركردایەتی حزبەكەی بگرێت؟

بۆیە من بڕوام وایە نابێت شتەكان تێكەڵ بكرێن، ڕەخنەگرتن‌و پرۆسەی هەڵسەنگاندن‌و خوێندنەوە بۆ پرۆسەی سیاسی‌و حزبێكی سیاسی شتێكی ئێجگار گرنگ‌و بەهادارە، بەڵام دەبێت كڕوزانەوەو بۆڵەبۆڵ‌و دەردەدڵ لەڕەخنە جیابكرێتەوە، ئەوەی یەكەمیان میتۆدێكی زانستی‌و بیركردنەوەیەكی عەقڵانی‌و قوڵی پێویستە، بەڵام ئەوەی دووەمیان هیچ پێویستی بەخستنە سەرپەڕە نیە، چونكە ئەوە گلەیی‌و جۆرێك لەپەڵپ گرتنە بۆ پلەو پۆست كەدەكرێت لەكۆبونەوە حزبیەكانی خۆتاندا باسی بكەن‌و لەشێوەی ڕەخنە‌و بەناوی نوسینەوە سەری خەڵكی پێوە نەهێشێنن،( چونكە لەڕابردودا كەلەپلەو بەرپرسیاریدا بوون سەری خەڵكتان چاك هێشاندووە)

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

کەس دژی سەربەخۆی کوردستان نەبو خۆیان نەبێت

ڕێژنە میدیا ئەیاد محەمەد کێ حەزی بەدروستکردنی دوڵەت و یاسا و خۆشگوزرەرانی نیە و لەژێر ...