هۆشداری پسپۆران لەبارەی دانانی پەنجەمۆر لەسەر مۆبایل

توێژینەوەکانی کۆمەڵێک پسپۆر لە هەردوو زانکۆی نیویۆرک و میشیگان لە ئەمریکا دەریانخستووە کە دانانی پەنجەمۆر لەجیاتی وشەی نهێنی بۆ کردنەوەی مۆبایل کارێکی مەترسیدارە.
ئەو پسپۆرانە ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەو پەنجەمۆرە بە چەند تەکنیکێک دەکرێت ساختەبکرێت و زانیارییە تایبەتییەکانی خاوەنی مۆبایلەکەی لێ دەربهێنرێت.
پسپۆران لەو توێژینەوەیەدا توانییان لەرێگەی لاساییکردنەوەی پەنجەمۆری ڕاستییەوە، لە ٦٥% ی ئەو پەنجەمۆرانە وەک خۆیان دەربێنن و مۆبایلەکەی پێبکەنەوە.
شارەزایانی بواری ئاسایش ئەوەیان پشتڕاستکردەوە کە هەرچەندە ئەم رێژەیە لە ژیانی راستیدا کەمترە، بەڵام دیسان مەترسی لەسەر دەستکەوتنی زانیاری بەشێوەیەکی نایاسایی زیاددەکات.
ئاندی ئادلەر مامۆستای سیستمی کۆمپیوتەرە لە زانکۆی کارلتن لە کەنەدا دەڵێت کە ئەستەمە پەنجەمۆر ساختەبکرێت، بەڵام کێشەکە لەوەدایە کە سکانی پەنجەمۆری سەر مۆبایلەکە هێندە بچوکە کە نەتوانێت تەواوی شوێن پەنجەکە سکان بکات، بەمجۆرەش دەکرێت ئەو بەشەی کە سکانکراوە ساختەبکرێت.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

یاری ئەلیکتڕۆنی و زیانەکانی چیە ؟؟

ئەو کەسانەی کە یاری ئەلیکترۆنی بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ دەکەن واتە ڕۆژانە چەندین کاتژمێر ...