ده‌کرێت ماچکردن وه‌ک کاریگەریەکی گرنگی پیدانی سۆز ته‌ماشا بکه‌ین له‌ ژیانی هاوسه‌ریدا ؟

ماچ ڕۆڵێکی گرنگ ده‌گێڕێت له‌ گوزارشت کردنی سۆز و خۆشه‌ویستی له‌نێوان هاوسه‌راندا ، ده‌کرێت بڵێین ئه‌و پرده‌یه‌ که‌ دوو جه‌مسه‌ری خۆشه‌ویستی به‌یه‌ک ده‌گه‌یه‌نێت ، ته‌نانه‌ت ده‌وترێت ماچ ئه‌و ته‌رمۆمه‌تره‌یه‌ که‌ گه‌رمی ژیانی هاوسه‌ری ده‌پێوێت .

مه‌رج نیه‌ ماچ کردن ته‌نها له‌کاتی سێکس کردندا بێت ، ده‌کرێت له‌هه‌رکاتێکی تردا ئه‌نجام بدرێت ، به‌ڵام هێنده‌ هه‌یه‌ ماچ له‌ پێش ده‌سپێکردنی پرۆسه‌ی سێکسی ڕۆڵێکی گرنگ ده‌گێڕێت له‌ وروژاندنی هاوسه‌ردا و ده‌بێت زۆر شوێنی جیاوازی جه‌سته‌ی به‌رامبه‌ره‌که‌ت ماچ بکه‌یت نه‌ک ته‌نها گۆنا یان لێوه‌کانی .

بۆیه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ پێت ده‌ڵێین گرنگی بده‌ به‌م لایه‌نه‌ ئاسووده‌یی و ئارامی و چێژ زیاتر ده‌گه‌یه‌نیت به‌ هاوسه‌ره‌که‌ت و خۆشت چێژی زیاتر وه‌رده‌گریت و خۆشه‌ویستی نێوانتان زیاتر و زیاتر ده‌بێت

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

له‌ ساڵى 2018 دا نزیكه‌ی 15 هه‌زار كچ له‌ كوردستان خه‌ته‌نه‌ كراون

ڕێژنە میدیا   به‌پێی یاسا خه‌ته‌نه‌كردنی كچان له‌ هه‌رێمی كوردستان قه‌ده‌غه‌یه‌، به‌ڵام وه‌ك راپۆرتێكی نه‌ته‌وه‌ ...