جۆرکانی ژانەسەر بە گوێرەی شوێنی ئازار

ڕیژنە میدیا : تەدرووستی

یەک لای سەر ئازاری هەبێ و هەموو کاتێ هەر لەم لایە ئازار دەست پێبکاتەوە هەر وەک لە وێنەی یەکەم نیشاندراوە ئەوا شەقیقەیە و لەگەڵ ئازاری سەر تێکچونی بینین و بیستن و دڵ تێکهەڵاتن و ڕشانەوەی لەگەڵ دەبێ.
ناوچەوان ئازاری هەبوو واتە کێشەی کۆئەندامی هەرست هەیە هەر لە گەدە و ڕیخۆڵە و زراو کێشەیان هەبێ ئەو ناوچەیە ئازاری دەبێ لە وێنەی دووەم ڕوون کراوەتەوە، جگە لەمانەش هەنێ کات پەیوەندی هەیە بە کحول و هەستیاری خۆراک.
ژانە سەری فشاری دەروونی و دڵە ڕاوکێ لە وێنەی سێیەم و چوارەم و پێنجەم ڕوون کراوەتەوە ئازارەکە لە ملەوە دێت بەرەو کەللە سەر یاخود لە ملەوە دەچێ بەرەو ناوچەوان یانیش هەر لە نێو چەواندا ئازارەکە دەمێنێتەوە.
ژانە سەری تایبەت بە گیرفانەکانی هەوا: لە وێنەی شەشەمدا ڕوون کراوەتەوە و پەیوەندی هەیە بە هەوکردنی گیرفانە هەوا (جیوب) ئازارەکە لە دەورو لوت و چاو و نێوچەواندا دەبێ.
ئازاری بەرزبوونەوەی پەستانی خوین هەمیشە لە بەشی پشتەوەی کەللەی سەرە وێنەی حەوت سەیر بکە.
ژانە سەری هەموو کەللەی سەر لە ئەنجامی ماندووبونی زۆر.
ئامادەکردنی

کۆچەر شێخانی

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

دە هۆکاری گرینگ بۆ خواردنی زەیتون

ڕێژنە میدیا وەرگێڕانی کۆچەر شێخانی زەیتون یەکێکە لەو بەرهەمانەی کە لەناوەیی کوردستان هەیە و لە ...