گرفت بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروست دەبێت

هەواڵ _ ڕێژنە میدیا

بەهۆی ڕادەستنەكردنی نەوتی هەرێم بە بەغدا و ناردنی بەشە مووچەی فەرمانبەران لە بودجە، ناڕەزایەتییەكی زۆر لەناوەندی سیاسی و پەڕلەمانی عیراق دروست بووە و پەڕلەمانتارێكی فەتح دەڵێت: “مووچەی فەرمانبەران ناگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی” و پەڕلەمانتارێكی كوردیش دەڵێت: “هەرێم كاتی كەمی لە بەردەستە”.

فازل فەتلاوی، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەنها بە پابەندبوونی حكومەتی هەرێم بە بڕگەكانی یاسایی بودجەوە چارەسەر دەكرێت و بەپێچەوانەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی.

لای خۆشیەوە، ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەڕلەمانی عیراق لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك هۆشداری دەداتە حكومەتی هەرێم و دەڵێت: “هەرێم كاتی كەمی لە بەردەستە!”.

ڕاشیگەیاندووە، بەپێی یاسای ئیدارەی مالی دەبێت وەزارەتی دارایی حكومەتی ئیتیحادی پڕۆژە یاسای بودجە لەناوەڕاستی مانگی (۹) ئامادەبكات و دەنگی لەسەر بدرێت لە ئەنجوومەنی وەزیراندا و لە كۆتایی مانگی (۱٠) بگاتە پەڕلەمان و لە سەرەتای ساڵی داهاتوو واتە ۲٠۲٠ دەنگدانی لەسەر درابێت.

جەختیشی كردۆتەوە، هەربۆیە دەبێت هەرێم ڕێككەوتنی نوێ بەئەنجام بگەیەنێت و بابەتەكانی نەوت و گومرگ و باجەكان یەكلابكاتەوە ئەگەرنا یاسای بودجە بەبێ بەشداری هەرێم كۆمەڵێك تێكستی تیدا دادەنرێت، كە بەخواستی هەرێم نابێت.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

سبەینێ لە زیادکردنی ئاشکرادا ژمارە (1-9)ی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی هەڵەبجە دەفرۆشرێت

ڕێژنە میدیا بەپێی راگەیەندراوێکی دیوانی پارێزگای هەڵەبجە کە وێنەیەکی دەست ( ڕێژنە میدیا ) کەوتوە ...