نیشانەکانی مەیینی خوێن چین ؟؟

وەرگێڕانی کۆچەر شێخانی

مەیینی خوێن بریتیە لە تۆپەڵێ خانە و پڕۆتین لە ناو خوێندا. لەکاتی بریندار بوون بە ئاسانی هەست بە مەیینی خوێن دەکەین، بەڵام کێشەکە لەوەدایە کڵۆت بوون یان مەیین لە ناو بۆڕییەکانی خوێندا ڕووبدات زیانی تەندروستی گەورەی هەیە.
مەینی خوێن لە خوێنبەر دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ یان مێشک. لە خوێن هێنەرەکاندا دەبێتە هۆی ئازار و ئاواسنی ناوچەکە. Deep vein thrombosis لە قوڵایی خوێن هێنەرەکاندا ڕوودەدات، pulmonary embolism مەیینی خوێنە لە سییەکان هەردووک حاڵەتەکە مەترسیدارن.
هۆکارەکانی:
هەندێک جار لە ئەنجامی شکانی ئێسک یان ڕاکێشانی ماسولکە ڕوودەدات، بەڵام هەندێ کات نازاندرێ کە توشی مەیینی خوێن بووی وەکو:
یەکەم: لە دوای نەشتەرگەری کاتێ بۆ ماوەیەکی درێژ لەسەر جێگادا بمێنیەوە و جوڵەت کەم بێ.
دووەم: کێشی زیادە یان قەڵەوی
سێیەم: نەخۆشی شەکرە یان بەرزی کۆلیستڕۆڵ
چوارەم: تەمەنی سەرووی ٦٠ ساڵ( ئەمەشیان دەگەڕێتەوە بۆ هۆکاری کەم جوڵەیی و ناچالاکی) چونکە مەرج نییە هەموو کەسێکی لەم تەمەنە توش ببێ.
نیشانەکانی:
یەکەم: ئاوسان؛ بە هۆی ئەوەی کە لە بۆڕی خوێن ڕوودەدات ڕۆیشتنی خوێن کەم دەکاتەوە یان دەیوەستێنێ بۆیە دەبێتە هۆی ئاوسان.(وێنەی یەکەم)
دووەم: گۆڕینی ڕەنگی پێست؛ هەمیشە سوور بوونەوە ڕوو دەدات جگە لە حاڵتی مەیین خوێنی سییەکان کە کەسەکە بێ ڕەنگ دەبێ.(وێنەی دووەم)
سێیەم: ئازار؛ ئازاری سینگ و قۆڵی چەپ نیشانەی مەترسیدارە بۆ جەڵتەی دڵ.
چوارەم: گرانی لە هەناسەدان
نیشانەکان بە گوێرەی ناوچەکە دەگۆڕێ بۆ نمونە لە سیەکان دەبێتە هۆی خێرا لێدانی دڵ، ئازاری سینگ، کۆکەی خوێناوی، هەناسە تەنگی.
لە مێشکدا دەبێتە هۆی جەڵتەی مێشک یانیش کەسەکە هەست بە ژانە سەر دەکات، یان ئاستی تێگەیشتنی کەم دەبێتەوە وە یان قسە کردنی ناتەواو دەبێ.
لە ناوچەی سک دەبێتە هۆی ڕشانەوە یان پیسایی بە خوێن.
لە گورچیلەکاندا کەمتر هەست بە نیشانەکانی دەکرێ هەندێ منداڵ توشی هێڵنج و ڕشانەوە و تا دەبن و وە میزەکەیان خوێنی لەگەڵ دەبێ.
ئەگەر هەستت کرد خوێنت مەییوە بە زووترین کات سەردانی پزیشک بکە. بۆ خۆپاراستنیش لە خوێن مەیین وەرزش و خواردنی تەندروست و کێشی تەندروست خاڵی گرنگن.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

دە هۆکاری گرینگ بۆ خواردنی زەیتون

ڕێژنە میدیا وەرگێڕانی کۆچەر شێخانی زەیتون یەکێکە لەو بەرهەمانەی کە لەناوەیی کوردستان هەیە و لە ...