هەولێر : هاووڵاتییەك دەكوژرێت و شوفێرەكەش ڕادەكات

شەوی ڕابردوو ئۆتۆمبێلێك خۆی بە هاووڵاتییەك دەكێشێت و دواتر لە شوێنی ڕووداوەكە ڕادەكات و هاووڵاتییەكیش گیان لە دەست دەدات.

ئەمڕۆ یەكشەم 18ـی ئاب، شەونم بارام پەیامنێری ( ڕێژنە میدیا ) ڕایگەیاند ، سەعات یەكی شەوی ڕابردوو لەسەر شەقامی 100 مەتری بەردەم بەنزیخانەی ئاكار، ئۆتۆمبێلێك خۆی بە هاووڵاتییەك دەكێشێت و ڕادەكات.

بەپێی زانیاریەکان ، ئەو كەسەی لە شوێنی ڕووداوەكە گیانی لە دەست داوە، ناوی فەهد حەیدەرە و دوای ڕووداوەكەش شوفێرەكە لە شوێنەك ڕادەكات.

بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، تەنیا لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ 2019 لەناو شار و دەوروبەری، ٥٢٣ ڕووداوی هاتوچۆ تۆمار كراون و ٨٦ ڕووداویان بەهۆی ماتۆڕسكیلەوە بووە، هەر بە هۆیانەوە ٨٥ كەس گیانیان لە دەست داوە و ٥٣٥ كەسیش بریندار و پەككەوتە بوونە.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

سبەینێ لە زیادکردنی ئاشکرادا ژمارە (1-9)ی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی هەڵەبجە دەفرۆشرێت

ڕێژنە میدیا بەپێی راگەیەندراوێکی دیوانی پارێزگای هەڵەبجە کە وێنەیەکی دەست ( ڕێژنە میدیا ) کەوتوە ...