پێنج دەروازەی هەرێمی کوردستان و ئێران دەکرێنە فەرمی

پێنج دەروازەی سنووریی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکرێنە دەروازەی فەرمی.

کاوە عەلی کەریم، جیگری پارێزگاری هەڵەبجە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران لە 10-8-2019 رەزامەندی لەسەر بە فەرمیکردنی دەروازەکانی کێڵێ، شوشمێ، تەوێلە، شێخ ساڵح و پشتە، داوە.

کاوە عەلی کەریم هەروەها رایگەیاندووە، بڕیارە بەرپرسانی عێراقی و ئێرانی ”بەم نزیکانە“ کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بۆ ئەم بابەتە بکەن.

بە بە فەرمیکردنیان، ئەو دەروازەکان دەبنە دەروازەی نێودەوڵەتی و بۆ کاروباری بازرگانی و هاتوچۆی گەشتیاران، سوودیان لێوەردەگیرێ.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

بەپەلە : فەرەنسا بۆردوومانی پێگەکانی سوپای تورکیای کرد

  ڕێژنە میدیا ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە کە فەرەنسا بۆردوومانی جەند پێگەیەکی سوپای تورکیای کردووە لە ...