وەزارەتی دارایی لەبارەی موچەی فەرمانبەرانەوە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم ڕونکردنەوە لەبارەی گەڕانەوەی داھاتی سەرجەم وەزارەتەکان بۆ خەزێنەی دەوڵەت دەدات، بەگوێرەی زانیارییەکانیش وەزارەتی دارایی پشتیوانی لەو ھەنگاوە دەکات ئەوەش بەھەنگاوێکی دیکە بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەزانێت.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەوەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمەوە دەست ( ڕێژنە میدیا ) کەوتوە ، “شێوازی کۆکردنەوەی داھات کە بەشێکیان بەیاسا لەھەرێم ڕێکخراون لەوانە یاسای باج وگومرگ و ڕسوماتی خانوبەرە، سەرجەمیان وەکو سەرچاوەی داھات دیاریکراون”.

ئەگەر کۆی ئەو داھاتانە بگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی ھەرێم، ھەنگاوێکی ئیجابی دەبێت و دەتوانرێت دابینکردنی موچە بۆ فەرمانبەران ئاسانتر بکات و سودی لێوەربگرێت”.

ئاشکراش کراوە , وەزارەتی دارایی بەھەموو شێوەیەک پشتیوانی لەو ھەنگاوە دەکات، ئەگەر ھەرێم یاسای بودجەی ساڵانەی ھەبێت دەتوانرێت ڕێژەی تەرخانکراو کە لەبودجەدا ئاماژەی پێدەکرێت پشکی وەزارەتەکان بەگوێرەی پێویستیەکانی بۆ دابین بکرێت، ئەوکات ھیچ گرفتێکیش بۆ وەزارەتەکانی حکومەتی ھەرێم دروستنابێت کە بودجەیان لەبەردەستدا نەبێت بۆ دابینکردنی ئەو پێداویستیانەی دەیانەوێت”.

 “دوای ئەوەی حکومەتی ھەرێم یاسای بودجەی تایبەت بەخۆی دەبێت، دەتوانرێت بودجە بۆ سەرجەم سێکتەرەکان دابین بکات و لەو ڕێگەیەشەوە زۆربەی سێکتەرەکان بەرەوپێشچون بەخۆوە ببینێت”.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

کۆبوونەوەی پڕۆژەیاسای چاکسازی لە پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکرد

ڕێژنە میدیا   دوای گەیاندنی پڕۆژەیاسای چاکسازی بۆ پەرلەمانی کوردستان، کۆبوونەوەی نێوان لێژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمان ...