‌زاناكان بۆ چارەسەری شێرپەنجە ئەم پێشنیارە دەكەن

ڕێژنەمیدیا
کاردۆ ئومێد

زاناكان ئاشكرایان كرد كە خۆ برسیكردن و نان نەخواردنە هەتا ئەوكاتەی هەست بە برسێتی دەكەیت ئەمە دەبێتە ڕێگەیەك بۆ دژایەتی كردنی خانە شێرپەنجەییەكان، و بەمەش مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە كەمدەبێتەوە .

بۆچی برسێتی؟

زاناكان پێشنیازی ئەم ڕێگەیەیان كردوە چونكە كاتێك مرۆڤ برسی دەبێت ئەوە گلوكۆز ناگاتە خانە شێرپەنجەییەكان و بەمەش دابەش بوونی خانە شێرپەنجەییەكان كەمدەبێتەوە و بچوك دەبێتەوە و بەرەو لەناوچوون دەچێت.

زاناكان لەڕێی توێژینەوەیەكەوە پێكهاتەی گلوكۆزیان لە سەرەتاوە لە خانە شێرپەنجەییەكان كەمكردەوە و دواتر بە تەواوەتی ئەم شەكرەیان لێ بڕی و تێبینی ئەوەیان كرد كە بۆهێڵی ” CDK8 ” كە بەرپرسە لە پێدانی ووزە بە خانە شێرپەنجەییەكان لە كاركەوت”

ئەم بۆهێڵە یارمەتی مژینی گلوكۆزی ناو جەستە دەدات بۆ ئەوەی بیگەیەنێت بە خانە شێرپەنجەییەكان بەڵام برسی بوون هۆكاردەبێت بۆ لەكاركەوتنی ئەم بۆهێڵە و بەمەش خانە شێرپەجەییەكان لەناو دەچن لە لەشی مرۆڤدا .

ئەم چارەسەرە بۆهێڵیە كە زاناكان لە زانكۆی كۆلیرادۆ لە وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا ئەنجامیانداوە یارمەتیدەر دەبێت بۆ چارەسەری وەرەمە شێرپەنجەییەكان لە داهاتویەكی نزیكدا.

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

خولێكى كوڕانه‌ چۆن كچان ڕازى بكه‌ن بۆ ژووان به‌ستن دەکریتەوە

ڕێژنە میدیا ڤانیا بێستون له‌ وڵاتی چین قورسترین ئه‌رك له‌لای كوڕان  چۆنیه‌تی رازیكردنی كچه‌ و ...