تاوانی خه‌ڵه‌تاندنی کچان و ژنان به‌ به‌ڵێنی هاوسه‌رگیریكردن دواتر نەهێنانی لە دادگادا چیە (الوعد بالزواج) ؟

ئه‌گه‌ر پیاوێك هه‌بێت به‌ڵێن به‌ كچێك بدا كه‌ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكات، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كه‌ی ڕه‌ت بكاته‌وه‌، به‌پێیی مادده‌ ٣٩٥ی یاسای سزادانی عێراقی ڕووبه‌ڕووی سزا ده‌بێته‌وه‌.

ڕوكنه‌كانی ئه‌و تاوانه‌:
١- ده‌بێت كوڕ یان پیاو به‌ڵێنێكی ته‌واو به‌ كچ یان ئافره‌ته‌كه‌ بدات كه‌ ده‌یهێنێت (هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن).
٢- سه‌رجێییكردن له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌كه‌، واته‌ له‌گه‌ڵیدا كرده‌ی سێكسی ئه‌نجام بدات له‌ ڕێگه‌ی خه‌ڵه‌تاندنی و له‌ژێر كاریگه‌ریی به‌ڵێنی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی، به‌ كورتی ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه‌ نه‌بووایه‌، كچه‌كه‌ ئاماده‌ نه‌بوو خۆی بداته‌ ده‌ستی.
٣- پیاو یان كوڕه‌كه‌ به‌جێگه‌یاندنی به‌ڵێنه‌كه‌ی ڕه‌ت بكاته‌وه‌ و ئاماده‌ نه‌بێت كچه‌كه‌ بهێنێت.
٤- ده‌بێت ئه‌و كچ یان ئافره‌ته‌ی له‌م مادده‌یه‌دا باسی ده‌كرێت، ١٨ ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واو كردبێت.

سزای تاوانه‌كه‌:
به‌پێی مادده‌ی ٣٩٥، ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ هه‌بوون، ئه‌وا تاوانبار (جانی) به‌ حه‌بسكردن سزا ده‌درێت (ئێوه‌ ده‌زانن حه‌بس له‌ ٢٤ كاتژمێر تاوه‌كوو زیاتر نه‌بێت له‌ ٥ ساڵه‌)، ئه‌ویش به‌پێی بارودۆخ و لێكه‌وته‌كان و گه‌وره‌یی تاوانه‌كه‌، ده‌سه‌ڵاتی خه‌مڵاندن و دیاریكردنی سه‌رجه‌م ﻻیه‌نه‌كانی تاوانه‌كه‌ش بۆ قازی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

له‌و بارودۆخانه‌ی كه‌ كوڕه‌كه‌ به‌ڵێنی هاوسه‌رگیریشی دابێت، ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌ی سێكسی ڕووی نه‌دابێت، ئه‌م مادده‌یه‌ جێبه‌جێ ناكرێت، ڕه‌نگه‌ له‌و دۆخه‌دا قازی به‌ مادده‌ی دیكه‌ی یاسایی ته‌كیفی دۆخه‌كه‌ بكات، به‌پێی خه‌مڵاندن و قه‌ناعه‌تی دادگا.

پارێزەر/ ڕۆژگار ابراهیم معروف

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

زیاکانی جوانی ئافره‌ت بۆ ته‌ندروستی پیاو بزانە

ڕێژنە میدیا سه‌رچاوه‌ (بیروت-mbc.net) وه‌رگێران : احمد مستەفا علی هه‌موو پیاوێك ئاره‌زوی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ...