ئایا چەوری چییە ؟؟

دەوڵەمەندترین سەرچاوەی خۆراکی وزەیە کە لەیەک گرام دا ۹ کالۆری تێدایە و پێک هاتووە لە کاربۆن و هایدرۆجین و ئۆکسجین.
فەرمانەکانی:
یەکەم: وزە دابین دەکات بۆ لەش.
دووەم: لەش بە گەرمی دەهێڵێتەوە.
سێیەم: ئەندامەکانی ناوەوە دەپارێزێ.
چوارەم: یارمەتی لەش دەدات بۆ مژینی ڤیتامینەکانی وەکو ئەی، دی، ئی و کەی بۆ ناو بۆڕئ خوێن.
پێنجەم: هۆرمۆن بەرهەم دەهێنێ کە وا دەکات لەش بە گونجاوی کار بکات.
شەشەم: وەکو کۆگای وزە ئەژمار دەکرێ چونکە دەتواندرێ بەکار بهێندرێ لە کاتی پێویست.
جۆرەکانی
یەکەم: چەوریە تاکە ناتێرەکان: ئەمانە بە چەوری تەندروست ناودەبرێن کە وا دەکات کۆلیسترۆل کەم بیتەوە و لە مەترسی نەخۆشیەکانی کۆ ئەندامی سوڕان دەمان پارێزێ؛ سەرچاوەی ئەم جۆرە چەوریەش بریتین لە زەیتون، بندق و فندق و گوێز و بادام و فستق و تۆوی کولەکە زەردە.
دووەم: چەوریە فرە ناتێرەکان: ئەمەشیان سەرچاوەکەی ڕووەکییە و سودی هەیە بۆ تەندروستی وە سەرچاوەکانی بریتین لە گوڵە بەڕۆژە و گەنمە شامی و تۆی کەتان. ئۆمیگا سێش یەکێکە لەو جۆرە و سەرچاوەکەی ماسییە.
سێیەم: چەوری تێر: ئەمانە مەترسیدارن و هۆکاری زۆربوونی ئاستی کۆلیسترۆلی خراپن لە خوێن؛ سەرچاوەکانیشی کێک و کرێم و پەنیر و کەرە و گۆشت و چۆکلاتەن. ڕۆژانە بڕی سەدا دەی کالۆریەکانت بکە بەم جۆرە چەوریە.
چوارەم: چەوریە گۆڕاوەکان: ئەمانە لە ئەنجامی تەحویل دروست دەبن و سەرچاوەکانیشی بریتین لە خواردنی لە قوتو نراو و خواردنی سور کراوە.
کاریگەری لاوەکی
ئاشکرایە کە زۆر خواردنی چەوری خراپ دەبێتە هۆی نەخۆشی دڵ و جەڵتە.
وەرگێڕانی کۆچەر شێخانی

سەرنجی خۆت بنووسە
x

Check Also

دە هۆکاری گرینگ بۆ خواردنی زەیتون

ڕێژنە میدیا وەرگێڕانی کۆچەر شێخانی زەیتون یەکێکە لەو بەرهەمانەی کە لەناوەیی کوردستان هەیە و لە ...